به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کی پاکستانی وتی: تا ئه‌و کاته‌ی له ئه‌مریکا ترامپ له سه‌ر کاره لام وا نییه که‌س پێی خۆش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به ڕێککه‌وتن بگات.
ئه‌و زیادی کرد: کاتێک ڕێککه‌وتنه‌کان بڕیار وابێت دوای ۴ یان ۸ ساڵ پێشێل بکرێت، چ سوودێکی هه‌یه و ئه‌مریکا ده‌بێت له بابه‌ته گرنگه‌کانی جیهان تێبگات.
زه‌ریف هه‌روه‌ها وتی: من له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆکارێک که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌رجام تاکوو ئێسته هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌یه که ده‌ترسێت بخرێته په‌راویزه‌وه، چونکوو به‌رجام له نێوان چه‌ند وڵات و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا واژۆ کراوه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌رجام به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه و ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا لێی بکشێته‌وه، ئه‌وان به‌ڵێنه‌کانی خۆیان پێشێل ده‌که‌ن.
بۆچوونی ئێوە