بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کتێبی ئێوارەی پەروانە لە نووسینی بەختیار عەلی و وەرگێڕانی مەریوان حەڵەبجەیی لە ۷ەمین پێشانگای کتێبی کوردستان ڕوونوێنی دەکرێت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرته ئەم ڕێوڕەسمە لە غورفەی بڵاڤگەی نیماژ لە سنە و بە بەشداری مەریوان حەڵەبجەیی، وەرگێڕی ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی بەڕێوە دەچێت.
شیاوی ئاماژەیەکە بڵاڤگەی نیماژ ۳ ڕۆمان لە بەختیار عەلی بە زمانی فارسی بڵاو کردووەتەوە و تاکوو ئێستە ڕۆمانی دواین هەنار بە چاپی حەوتەم گەیشتووە و خوێنەری
فارس پێشوازی باشیان لێکردووە. ڕۆمانی ئێواری پەروانەش بە تازەیی بە فارسی بڵاو بووەتەوە و پێشوازی باشی لێکراوە.
هەروەها ڕۆمانی جەمشیدخانی مامم لە نووسینی بەختیار عەلی و لە وەرگێڕانی مەریوان حەڵەبجەیی لە لایەن بڵاڤگەی ژینەوە بڵاو کراوەتەوە.
شایانی باسە کە ئەم ڕێوڕەسمە ئەمڕۆ لە دواین ڕۆژی پێشانگای کتێبی کوردستان، کاتژمێر ٤ی ئێوارە بۆ ۹ی شەو بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی ئێوە