به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که پلانێکی نوێیان به مه‌به‌ستی به‌دوادا چوون بۆ پاشماوه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش داڕشتووه.
عه‌بادی له میانه‌ی کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی حه‌فتانه‌ی خۆی وتی: ئۆپراسیۆنی پاک کردنه‌وه‌ی عێراق له داعشییه‌کان درێژه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ته‌نیا به ڕه‌زایه‌تی به‌غدا ده‌توانن ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن و هیچ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی هێزه بیانییه‌کان له عێراقدا بوونی نییه.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق کۆنترۆڵی سه‌رجه‌م سنووره هاوبه‌شه‌کانیان له‌گه‌ڵ سووریا کردووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که به پێی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێی به‌دوادا چوونی ورد بۆ هه‌موو پاشماوه‌کانی داعش ده‌کرێت.
بۆچوونی ئێوە