به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، عەبادی لەمیانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند "ئێمە لە بەغداد سورین لەسەر خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی ناوەندی تا ئێستا داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات داهاتەکانی نەوت و زانیاری تایبەت بە فەرمانبەرانیان ڕادەست بکات.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا وتی :"دواخستنی بودجە سزادانی هاووڵاتیانە و بودجەی گشتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەکاتی خۆیدا خوێندنەوەی بۆ نەکراوە، بەڵکو دواخراوە بۆ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکان".
سەبارەت بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانانیش لە عێراق ئاماژەی بەوە کرد، تا ئێستاش هێزەکانی هاوپەیمانان بوونیان هەیە لە وڵاتدا بە ئامانجی ئەنجامدانی ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییەکان .
جەختیشیکردووەتەوە تا ئێستاش هێزە عێراقییەکان بە شوێن چەکدارە تیرۆریستەکانەوەن لە ناوچە بیابانییەکانی خۆرئاوای عێراق.
ئهوهشی راگهیاند که هێزه عێراقییهکان به تهواوهتی کۆنتڕۆڵیان بهسهر ناوچه سنوورییهکانی نێوان عێراق وسووریادا ههیه.
ئەو وتانەی عەبادی لەکاتێکدایە، دوێنی حکومەتی عێراق بڕی ٢٥٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی کوردستان.
بۆچوونی ئێوە