AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ٣ ٢٠:٠١

مامۆستای زانکۆی پرینستۆن بۆ مێهر:

بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین

بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین

"مایکڵ واڵزێر" بە ئاماژە بە یاسایی بوونی دەوڵەتی سووریا وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاردانەوەیەکی گونجاوی هەمبەر بە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین نەبوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – مەریەم خورمایی:  لە سەرەتای ئەمساڵی زایینیەوە تاقمێک لە زانایان، فیلسوفان و چالاکانی مافی مرۆڤی کە ناوی نوام چامسکی، مایکڵ واڵزێر و مایکڵ هارت لە نێویاندا بەرچاو بوو، نامەیەکیان سەبارەت بە وەدی هاتنی هەڕەشەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرینی سووریا بڵاو کردەوە.

لەو نامەیەدا داوا لە ئێران، ڕووسیا و ئەمریکا کراوە کە بە پێشگری لەو دەستدرێژییە سەربازییەی تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، پێش بە دووپاتەبوونەوەی کارەساتی کۆبانی بگرن.

هەر لەو پەیوەندییەدا هەواڵنێری ئاژانسی مێهر وتوێژێکی لە گەڵ پرۆفیسۆر مایکڵ واڵزێر یەکێک لە نووسەرانی ئەو نامەیە ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە.

واڵزێر یەکێکە لە فەیلەسووفانی سیاسیی دیاری ئەمریکا کە لە ئێستادا پرۆفیسۆری ڕێکخراوی "توێژینەوە پێشکەوتووەکان"ی زانکۆی پرینستۆنە. شەڕی دادپەروەرانە و نادادپەروەردانە، ناسیۆنالیزم، ئیتنیسیتە، دادپەروەری ئابووری، بنیاتخوازی و فەندەمینتالیزم، ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و زەختی سیاسی لە پرسە ئاراستەکراوەکانی ئەم فەیلەسووفەن. واڵزێر تا ئێستا ۲۷ کتێب و زیاتر لە ٣٠٠ وتاری بڵاوکردۆتەوە.

* زەروورەتی نووسینی ئەو نامەیە چی بوو؟

ـ بە ئاوردانەوە لە هەڕەشەی تورکیا سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کۆمەڵگای کوردی باکووری سووریا زەروورەتێکی بە پەلەی دەخەملاند. کوردەکان یەکێک لە نەتەوەکانی رۆژهەڵاتی ناڤینن کە زیاتر لە هەموو نەتەوەکانی دیکە پێویستیان بە پاراستن یان ڕەخساندنی هەلی گونجاوە. هەندێک لایان وایە کە ئەگەر بە سەربەخۆییش نەبوو، لانی کەم لە مافی ئۆتۆنۆمی لە شوێنی نیشتەجێتیان بەهرەمەند بن.

* بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئیدانە ناکات؟

ـ ناکرێت بۆ بەرگری لە هەندێک پرس پشت بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ببەستین؛ لە ڕاشتیدا شتێک بە ناوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بوونی نییە. لەو ڕووەوە کە کەس ئامادە نییە لە پێناو کوردەکاندا شەڕ بکات، هیچکەسیش حەز بە ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا ناکات.  هەندێک لایان وایە کە ئەمریکا لانی کەم دەبێ چەکی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکیا بداتە کوردەکان؛ بەڵام من گومانم هەیە لە ئەنجامدرانی کارێکی ئاوەها.

* ئەمریکا و تورکیا وەک یەک لە سووریادا ئامادەبوونە و هەر دووکیان بە بێ ئیزنی دەوڵەتی سووریا سنوورەکانی ئەو وڵاتەیان بەزاندووە، ڕای ئێوە لەو بارەیە چییە؟

ـ شەڕی ناوخۆیی بەو مانایە کە ڕەوایی حاکم کەتۆتە نێو ڕکابەرییەکەوە. من ڕازیم بە بانگهێشتێک لە لایەن کوردەکانەوە (هەڵبەت لە بوونی بانگهێشتێکی ئاوا زۆر دڵنیا نیم).

بە بڕوای من ڕووسیا و ئێران پاڵپشتی لە دەوڵەتێک دەکەن کە خاوەن ڕواڵەتێکی یاسایی لە نێوان دەوڵەتانی دیکەیە. هەندێک گرووپی دژبەری سووریا هەن (نەک داعش) کە لای هەندێک ڕواڵەتی ئەخلاقیان هەیە، بەڵام ناتوانن خاوەن ڕواڵەتی یاسایی بن. ئەوەی کە کام لایەن دەگری و لە کام لا پاڵپشتی دەکەی، لە ئەستۆی خۆتە.

News Code 16330

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha