به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیووز، دوێنێ ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵوێزی ئێران له به‌غدا له‌گه‌ڵ نێچیروان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیری هه‌رێمی کوردستان دیداری کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، باڵوێزی ئێران له‌م دیداره‌دا جه‌ختی کرد که تاران ئاماده‌یه تاکوو بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نێوبژیڤانی بکات.
لای خۆیشیه‌وه بارزانی ڕایگه‌یاند که ئێران ڕۆڵێکی ئه‌رێنی له چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا هه‌یه.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نێچیروان بارزانی له‌گه‌ڵ ئیره‌ج مه‌سجدی دیداری کردووه و هه‌ر دوو لا دۆخی ناوچه‌که و شه‌ڕی دژ به داعشیان لێکداوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه، مه‌سجدی له‌م دیداره‌دا جه‌ختی کردووه له په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو ڕووێکه‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که کاتی خۆی ئێران له سه‌خت ترین دۆخدا پشتیوانی له هه‌رێمی کوردستان کردووه و ئاماده‌یه تاکوو ڕۆڵێکی ئه‌رێنیشی له چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا بگێڕێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه نێچیروان بارزانیش جه‌ختی کرد که کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌بێت له ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت و ئێران ڕۆڵی ئه‌رێنی هه‌بووه له‌مباره‌وه.
بۆچوونی ئێوە