AP ١٣٩٦ جۆزەردان ٨ ٢١:٣٤

بۆ وتووێژ سەبارەت بە ئێران و سووریا؛

موحەمەد بێن سەلمان لە گەڵ پووتین دیدار دەکات

موحەمەد بێن سەلمان لە گەڵ پووتین دیدار دەکات

وەزیری بەرگری عەرەبستان سبەینێ لە گەڵ ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و سەبارەت بە ئێران و سووریا وتووێژ دەکات.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیلاف، موحەمەد بێن سەلمان جێگری وەلیعەهد و وەزیری بەرگری عەرەبستانی سعوودی سبەینێ لە گەڵ ڤیلادمیر پووتین لە مۆسکۆ دیدار دەکات.

لە ئەو دیدارەدا جگە لە هاوکاری دوو لایەنە، لە سەر سووریا و ئێران باس و وتووێژ دەکەن.

لە ئەو دیدارەدا ٤ پرۆتۆکۆلی هاوکاری نێوان ڕووسیا و عەرەبستانیش واژۆ دەکرێت. موحەمەد بێن سەلمان پاش دیدار لە گەڵ پووتین دەچێتە باکوو پێتەختی ئازەربایجان.

News Code 10351

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha