به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د حسینی شاهرودی، نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له پارێزگای کوردستان له میانه‌ی به‌شداری له کۆنفڕانسی ئیمام شافعی (د.خ) له ئه‌ندۆرنێزیا وتی: ڕۆڵی ئیمام شافعی له شه‌ڕی دژ به توندڕه‌وی بێ وێنه‌یه.
ئه‌و زیادی کرد: ئیمام شافعی هه‌روه‌ها ڕێزی بۆ ئه‌هلی به‌یتی شیعه بووه و ئه‌مه‌ش وه‌ک دیاره بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌کان بوختانی بۆ دروست بکه‌ن تاکوو له گرنگی بۆچوونی ئه‌م که‌سایه‌تییه گه‌وره له دژی توندڕه‌وه‌کان که‌م بکرێته‌وه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه بڕیار وایه تاکوو پڕۆفیسۆر ئه‌فلاتون له ئه‌نجومه‌نی که‌سایه‌تییه ئاینییه‌کانی ئه‌ندۆنێزیا، سه‌رۆکی زانکۆی رادن فه‌تحی ئه‌م وڵاته، نوێنه‌ری جه‌ماعه‌تی ئه‌لعالمیه‌ی ئه‌ندۆنێزیا، سه‌رۆکی زانکۆی سه‌درا، پڕۆفسیۆر موسافیر له زانکۆی ئیسلامی جاکارتا و چه‌ندین که‌سایه‌تی ئایینی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته به‌شداری کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیمام شافعی له سنه بکه‌ن و ئه‌م کۆنفڕانسه له ئه‌ندۆنێزیا بۆ ئاماده‌کاری به‌شداری کردنی ئه‌م مامۆستا ئاینیانه‌ی ئه‌م وڵاته له کۆنگره‌که‌ی سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه که کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکدانه‌وه‌ی ژیان و ئه‌ندێشه‌کانی ئیمام شافعی (د.خ) بڕیار وایه ئه‌مساڵ هاوین له سنه به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جیهانی ئیمام شافعییه (د.خ) که ئێران به مه‌به‌ستی لێک‌نزیک کردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌م که‌سایه‌تییه گه‌وره‌ی ئه‌هلی سوننه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
بۆچوونی ئێوە