ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۱۶ی ڕەشەممە بە ئامادەبوونی بەرپرسان و لایەنگرانی مۆسیقای ڕەسەنی کوردی، لە هۆڵی فەجری شاری سنە ڕێز لە هۆنەر و کەسایەتیی هونەرمەند شەفێع خالدی کێمنەیی گیرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو ڕێوڕەسمە که شەوی ڕابردوو لە سنە بەڕێوەچوو, هووشەنگ جاوید لێکۆڵەری ناسراوەی بواری مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی باسی لە کاریگەریی هونەری شەفیع کێمنەیی لەسەر مۆسیقای هەورامی کرد.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە مۆسیقای هەورامی قەرزداری مامۆستا کێمنەییە، وتی: مامۆستا ئەوەی لە توانایدا بووە بۆ شێعر و مۆسیقای هەورامان ئەنجامی داوە و پێشوازیی گەرم و گۆڕی خەڵکی  لەم ڕێوڕەسمە ڕێزلێنان نیشان دەدا کە هونەری مامۆستا کاری خۆی کردووە.

هەروەها ئەیووب کەیخا ڕۆستەم توێژەری بواری مۆسیقا وەک میوانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی مامۆستا کێمنەیی وتی: جل و بەرگی خەڵکی هەورامان لە پێڵاوەکەیانەوە تا کڵاوەکەیان هیمای هونەرە، مامۆستا کێمنەیی-ش یەک لە هیماکانی گرینگی فەرهەنگ و هونەری هەورامان، کوردستان، ئێران و جیهانە.

شایانی باسە، مامۆستا شەفێع کێمنەیی لە دایکبووی ٩ی جۆزەردانی ١٩٤٢ی زایینی (١٣٢٠ی هەتاوی) لە ناوچەی کێنمەی سەر بە شاری نەوسوود لە پارێزگای کرماشانە. ناوبراو کوڕی مامۆستا محەمەد کێمنەیی لە گەورە مامۆستایانی مۆسیقای هەورامییە.

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =