کلیپی مۆسیقایی "لەبەیک" بە دەنگی پەیام عەزیزی و بە هونەرمەندیی "حسێن ڕەزایی نیا" ژەنیاری لێهاتووی دەف و تاقمێک لە دەف‌ژەنانی ناسراوەی کوردستان، لە رۆژی جەژنی قوربان ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کلیپی "لەبەیک" بە ئاهەنگ‌دانەریی "محەمەد ڕەزا عەزیزی" و بە دەنگی "پەیام عەیزی"، بە شێعرێکی ١٤٠٠ ساڵەیی و بە سپۆنسەریی دوکتۆر حوجەت نەزەری، ئەندامی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی شۆڕای ئیسلامی شاری تاران و  دوکتۆر بەرزین زەرغامی سەرۆکی ڕێکخراوی ڕازاندنەوەی شارەوانی تاران و بە هونەرمەندیی حسێن ڕەزایی نیا؛ ژەنیاری لێهاتوو و ناسراوەی دەف و تاقمێک لە دەف‌ژەنانی ناسراوەی کوردستان هاوکات لە گەڵ رۆژی جەژنی قوربان ڕوونوێنی کرا و لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆوە.

ئەو کلیپە حەوتەی ڕابردوو ٢٧ی گەلاوێژ لە ستۆدیۆی "شەهری سەدا"ی تاران تۆمار کرابوو و کاری دەرهێنانی لە ئەستۆی "مێقداد مۆئێمن نژاد" و فیلم‌هەڵگریەکەی لە ئەستۆی "مەهدی ئەفشار" بووە.

تاقمێک لە دەف‌ژەنانی ئەو کلیپە بریتین لە: موختار زەندی، ئارین ڕەزایی، پەرویز سەفەوتی، مەسعوود مورادی، سەید ئەدیب جەعفەری، ماهوور ڕەوشەن، ئیبراهیم مورادی، عێرفان مورادی و حسێن شەهمیری بە هاوڕێی گرووپی دەف‌ژەنانی "ماهوور".

پەیام عەزیزی پێشتر لە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی ئەو کۆپلە مۆسیقایەی بە زمانی عەرەبی و لە ئەلبۆمی "لەبەیک" بە ئاهەنگ دانەریی خوالێخۆشبوو مامۆستا موجتەبا میرزادە ئاراستە کردبوو. لەبەیک دۆعایەکە کە هەموو موسڵمانان لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامەوە تا بە ئەوڕۆ لە کاتی زەیارەتی ماڵی خودا دەخوێنن.

وێنەگر: مەنسوور جەهانی

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =