ئێران
-
دوای قسەکانی ڕۆحانی ڕایگەیاند:
مەرجەکانی پەمپەئۆ بۆ دانوستانی بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا
پاش وتەکانی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە پێویستی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان وەک پێش مەرجی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، هەندێ لێدوانی لەمبارەوە دا.
-
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەواڵی دا:
بەرهەم هێنانی ۵۰ تۆن کەیکی زەردی ئۆرانیۆم
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: شوێنی ئەو کانگایانەی کە بۆ بەرهەم هێنانی ئۆرانیۆم هیوابەخشن دیاری کراوە.
-
موحسن ڕەزایی:
دانوستان لەگەڵ شەیتان ژەهرە
سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: هەموو دەزگاکانی ئێران بە ئەرکن لە سنووری سیاسەتە گشتییەکانی نیزامدا هەڵسوکەوت بکەن.
-
ڕیچارد هاس:
گۆڕانی هەڵوێستی ترامپ هەمبەر بە چین و ئێران گرینگترین دەسکەوتی جی ٧ بوو
سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک گۆڕانی هەڵوێستی ترامپی هەمبەر بە چین و ئێران بە گرینگترین دەسکەوتی کۆبوونەوەی ٢٠١٩ی جی ٧ زانی.
-
ترامپ:
جاری زووە بۆ دیدار لە گەڵ زەریف/ ئەمریکا نایەوێت حکوومەتی ئێران بگۆڕدرێت
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێشتا کاتی دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران نەگەیشتووە و جارێ زووە.
-
سەید حەسەن نەسروڵڵا:
هەموو فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی دادەخەین/ هێرش بۆ سەر سوپای قودس لە سووریا درۆیە
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە هەموو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی دەپێکین و دایدەخەین.
-
لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیێندرا؛
ئێران گەمارۆی بەسەر ناوەندێکی گەورەی ئەمریکیدا سەپاند
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئێران بڕیاری داوە ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسیەکان و بەڕێوەبەرەکەشی بخاتە ژێر گەمارۆوە.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە:
تاقی کردنەوەی مووشەکی ئەمریکا دژی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە کاردانەوەی نیشان دا بە تاقیکاریی مووشەکگەلی نێوانبڕەوی ئەمریکا لە رۆژانی ڕابردوو بە مەودایەکی کەمی پاش کشانەوەی لە پەیمانی "قەدەغەی تاقیکاریی مووشەکگەلی ناڤۆکیی نێوانبڕەو"ی لە گەڵ ڕووسیا.
-
بە بردنەوە لە کۆریای باشوور؛
ئێران بووە پاڵەوانی مۆندیالی جیهانی تەکواندۆ
تەکواندۆکارانی زانکۆی ئازاد بە بردنەوە لە کۆریای باشوور، پاڵەوانی جامی جیهانییان مسۆگەر کرد.
-
زەریف بۆ هەواڵدەریی فەڕەنسا باسی کرد:
ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان / ئێران دەستپێکەری شەڕ نابێت
زەریف وتی: ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر میزی دانوستان هیچکات نامومکین وێنا نەکراوە. ئێمە دەمێکەیە خاوەن میزی دانوستانین و ویلایەتە یەکگرتووەکان خۆی لە میزی دانوستان کشاوەتەوە.
-
ئەلمانیتۆر هەواڵی دا:
وردەکاریی پاکێجی پێشنیار کراوی فەڕەنسا بۆ ئێران و ئەمریکا
بڕێک مێدیاکان وردەکاریەکی کەمیان لە پاکێجی پێشنیاری فەڕەنسا بۆ کەم کردنەوە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێشکەش کردووە.
-
هەڕەشەی توندی نووری مالیکی لە ئیسرائیل؛
عێراق بێدەنگ نابێت لە هێرش کردنە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی
سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، رایگەیاندووە: ئەگەر سەلمێنرا ئیسرائیل لەپشت هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر بنكەكانی حەشدی شەعبییە، وەڵامی توندی دەدەینەوە.
-
عێراق هۆشداریی توندی بە ئەمریکا دا
وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتی کاربەڕێکەری کاروباری باڵوێزخانەی ئەمریکای لە بەغدا کرد .
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
ئێران " ئێن. پی. تی " ی پێشێل نەکردووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند کە ئێران بەڵێنەکانی لە ئێن پی تی پێشێل نەکردووە.
-
سەردار سەلامی:
ئامادەبوونی بیانییەکان لە کەنداوی فارس دژی ئاسایشی ناوچەیە
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە هیچ وڵاتێک ناتوانێ وەک ئێران ئاسایشی هەموو ناوچەکە دابین بکات، وتی: ئامادەبوونی بیانییەکان لە کەنداوی فارس دژی ئاسایشی ناوچەیە.
-
ڕۆیتێرز ئاشکرای کرد:
داخوازیی ترامپ لە ئێران، ڕووسیا و پاکستان سەبارەت بە داعش
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە شەڕی بەردەوامی تاران لە گەڵ تیرۆریستانی داعشی، داوای لە ئێران، ڕووسیا و پاکستان کرد بەرەنگاری داعش ببنەوە.
-
جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران:
دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس لە ئەستۆی ئێران و وڵاتانی ناوچەکەیە
جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: بە دڵنیاییەوە هیچ وڵاتێک جگە لە ئێران و وڵاتانی ناوچەکە ناتوانن ئاسایشی کەنداوی فارس، گەرووی هورموز و ئاوەکانی ناوچەکە دابین بکەن.
-
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی:
ڕێگە بە هەڕەشە لە هەرێمەوە بۆ سەر ئێران نادەین
فازل میرانی لە دیداری سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر جەختی کرد کە هەرێمی کوردستان رێگە نادات لە خاکی وڵاتەکەیانەوە هەڕەشەی ئەمنی بکرێتە سەر ئێران.
-
شەمخانی بۆ NBC News:
نەدەبوو بەرجاممان واژۆ بکردایە/ ئێران بژاردەی زۆری لەبەردەستە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە نەدەبوو بەرجاممان واژۆ کردبایە.
-
زەریف:
دانوستان لە گەڵ واشنتۆن ناکەین
وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە ئێران حەز بە دانوستان لە گەڵ واشنتۆن ناکات، وتی: هەر جۆرە ناوبژیگەرییەک دەبێ بە تەرکیز لە سەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجام بدرێت.
-
سەرلەشکەر باقری:
ئێران فریوی بانگهێشتی دوژمنان بۆ دانوستان ناخوات
سەرۆکانی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران وتی: گەلی ئێران بە یەکگرتوویی و بەرخۆدانی چالاک و کارایان، هیچکات فریوی بانگهێشتی دوژمنان بۆ دانوستان ناخوات.
-
رۆژنامەیەکی نەمسایی:
ئێران شەڕی نەوت هەڵگرەکەی بردەوە
رۆژنامەیەکی نەمسایی بە ئاماژە بە ئازادکرانی نەوتهەڵگری گریسی ١ (ئادریان دەریا) پاش چەند حەوتە دەست بەسەرداگیران و ناکۆکی، نووسی: ئێران بڕاوەی سەرەکیی ناکۆکییەکانی ناوچەی کەنداوی فارسە.
-
بە بردنەوەی ٥ میدالیای ڕەنگین؛
زۆرانبازانی فەرەنگی کاری ئێران لە پلەی دووهەمی جیهان وەستان
هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجانی ئێران بە بردنەوەی ٢ میدالیای زێڕ و ٣ میدالیای بڕۆنز پلەی دووهەمی ڕکابەریی زۆرانبازی فەرەنگی گەنجانی جیهان لە ئێستۆنی مسۆگەر کرد.
-
سنووری خوسرەوی کرایەوە
وەزیری ناوخۆ لە واژۆکرانی ڕێککەوتننامەیەک لە گەڵ هاوتای عێراقی خۆی هەواڵی دا و ڕایگەیاند: بە هاوکاریی گونجاوی دەوڵەتی عێراق, سنووری خوسرەوی کرایەوە و ڤیزاکان هەڵوەشانەوە.
-
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی سەربازی ئێران:
گەیشتووینەتە قۆناغی بەرهەم هێنانی مەکینەی فرۆکە و کۆپتەری پێشکەوتوو
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وتی: گەیشتووینە قۆناغی بەرهەم هێنانی مەکینەی فرۆکە و کۆپتەری رۆژی جیهانی و نزیکین لە رۆژانی دابین کردنی بە تەواوەتی بەرهەمەکانی ئەو سیستەمانە.
-
رۆیتێرز پاگەندەی کرد:
پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کراوە
ناوبژیگەرانی رۆژئاوایی بۆ چارەسەریی پرسی ئەفغانستان ڕوویان لە ئێران کردووە تا بە نزیک کردنەوەی تاران و واشنتۆن رێگەیەک بۆ سەقامگیریی ئەفغانستان دەستەبەر بکەن.
-
وتەبێژی ئەرتەشی ئێران:
هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران ڕۆڵێکی بێ وێنەی لە بەرەنگاریی داعش بوو
ئەمیر سەرتیپ دووەم تەقی خانی وتی: بنکەگەلی هێزی ئاسمانی ئەرتەش ڕۆڵێکی بێ وێنەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی تەکفیری، داعش و مونافقەکاندا بوو.
-
لە کێبڕکێی زۆرانی پاڵەوانیی گەنجانی جیهان؛
زۆرانبازەکانی ئێران دوو میدالیای زێر و دوو برۆنزیان مسۆگەر کرد
وەرزشوانانی ئێران دوو میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای برۆنزیان لە کێبڕکێیەکانی پێنج کێشی یەکەمی کێبڕکێیەکانی زۆرانی فەرەنگی گەنجان، پاڵەوانێتی جیهان لە ستۆنی دەست خست.
-
ئەندامی لێژنەی سەرۆکانی ژووری بازرگانی ئێران:
هەرێمی کوردستان دەروازەی هەناردە کردنی کاڵای ئێرانی بۆ عێراقە
سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان و ئەندامی لێژنەی سەرۆکانی ژووری بازرگانی ئێران وتی: ساڵی ڕابردوو بە پێی گۆڕانکاری لە بواری دراو، ئێران لە گەڵ بەرز کردنەوەی ئاستی هەناردە کردن بەرەوڕوو بووەوە.
-
سەید حەسەن نەسروڵڵا:
هەر جۆرە شەڕێک لە دژی ئێران تەواو ناوچەکە تێوەدەگلێنێت
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی بەرخۆدان لە شەڕی ٣٣ رۆژەدا وتی: هەر جۆرە شەڕێک لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتە هۆی لە ئاگردا گلانی تەواو ناوچەکە.