ڤایرووسی کرۆنا
-
زانکۆی جانز هاپکینز:
چاک بوونەوەی زیاتر لە ٥٧ هەزار تووشبووی کۆرۆنا
ماڵپەڕی تایبەتی زانکۆی جانز هاپکینز لە چاک بوونەوەی نزیکەی ٥٧ هەزار کەسی تووشبووی ڤایرووسی کۆرۆنا لە ئاستی جیهان هەواڵی دا.
-
بۆ پێشگری لە پەرەسەندنی کۆرۆنا؛
٤٠٠ کەس لە زیندانیانی مەهاباد چوونەوە ماڵی خۆیان
فەرمانداری مەهاباد وتی: بۆ پێشگری لە پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا ٤٠٠ کەس لە زیندانیانی ئەو شارە بە فەرمانی بەرپرسی دادگە، چوونەوە ماڵی خۆیان.
-
پسپۆڕێکی نەخۆشینی هەوکردنی؛
ڕەوتی تووشبوون بە کۆرۆنا تا دوو حەوتەی داهاتوو لە ئێران بەرزتر دەبێتەوە
پسپۆڕێکی نەخۆشینی هەوکردنی، وتی: بۆ گشتگیربوونی ڤایرووسی کرۆنا لە سەرەتای رێداین و تا یەک دوو حەوتەی داهاتوو شایەدی ڕەوتی ڕوو لە بەرزبوونی تووشبوون بەو نەخۆشییە دەبین.
-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران:
ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران بەرزتر بووە/ مەرگی ۱۹۴ کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند کە تا ئێستا ۶۵۶۶ کەس لە سەرانسەر ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون.
-
بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا;
هەموو بازاڕەکانی مەهاباد و بۆکان داخرا
ئیدارەی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی شارەکانی بۆکان و مەهاباد لە داخرانی بازاڕەکانی ئەو دوو شارە تا کاتێکی نادیار هەواڵیان دا.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا فێڵ لە خەڵک دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی نیشان دا بە پاگەندەکانی هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی لە پەیوەندی لەگەڵ شێوەی هەڵسوکەوتی ئێران لە کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا.
-
بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا؛
پێداویستیی تەندروستی بە بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشت درا
بەڕێوەبەری گشتیی بنیاتی شەهیدی و کاروباری ئیسارگەرانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە دابەشکردنی پاکێجی تەندروستی کە نێوان گیانبازان و بەرکەوتووانی کیمیایی سەردەشت هەواڵی دا.
-
زەریف:
جیهان چیتر ناتوانێ لە بەرامبەر تیرۆریزمی ئابووری ئەمریکا بێدەنگ بێت
وەزیری دەەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: جیهان چیتر ناتوانێ لە بەرامبەر تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکا بێدەنگ بێت
-
هاوردەی ئاژەڵ لە ٥ پاریزگای ئێران بۆ کوردستان قەدەغە کرا
جێگری تەندروستیی ئیدارەی گشتیی پزیشکی ئاژەڵانی کوردستان وتی: بنکەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا هاتنی ئاژەڵ لە ٥ پارێزگای وڵات بۆ کوردستانی قەدەغە ڕاگەیاند.
-
جێگری پارێزگاری کوردستان:
سنووری فەرمی باشماخ کراوەتەوە/ چالاکی لە سنووری سیرابەندی بانە
جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری و گەشەی سەرچاوەگەلی پارێزگاری کوردستان لە چالاکیی سنووری باشماخ مەریوان هەواڵی دا و وتی: داگرتن و بارکردنی کاڵای هەناردەیی هۆکاری سەرەکی قەرەباڵغی لەو سنوورەیە.
-
فەرماندەی سوپای بەیتولوقەدەسی کوردستان:
نەخۆشخانەی کاتی ١٤٠ قەرەوێڵەیی لە سەقز دەکرێتەوە
فەرماندەی سوپای بەیتولوقەدەسی کوردستان لە کرانەوەی نەخۆشخانەی کاتی ١٤٠ قەرەوێڵەیی لە سەقز هەواڵی دا.
-
شۆڕای شاری هەورامان؛
هاتنی موسافیر بۆ شاری هەورامان قەدەغە کرا
شۆڕای شاری هەورامان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە قەدەغەی چوونی موسافیری نەورۆزی بۆ ئەو شارە لە ١٥ی ڕەشەممەوە هەواڵی دا.
-
نوێنەرێکی مەجلیس:
پەرەسەندنی کۆرۆنا لە ئێران هێرشێکی بایۆتیرۆریزمە
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە پەرەسەندنی کۆرۆناڤایرووس لە ئێران هێرشێکی بایۆتیرۆریزمە، وتی: ئەگەر گەمارۆکان نەبوایە، ئێران ئاسانتر دەیتوانی بەرەنگاری ئەو نەخۆشییە ببێتەوە.
-
بە هۆی کۆرۆنا؛
باڵوێزی پێشووی ئێران لە سووریا گیانی لەدەستدا
حسێن شێخولئیسلام، باڵوێزی پێشووی ئێران لە سووریا بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشینی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
-
توێژەرانی چینی ئاشکرایان کرد:
دوو جۆرە کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاو بۆتەوە
توێژەرانی چینی ڕایانگەیاند کە لە دیسامبێری ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە دوو جۆرەی پێشکەوتەی کرۆناڤایرووس بە جیهاندا بڵاو بۆتەوە.
-
وێنە: مەجید عەسگەری پوور
جەماوەری خۆبەخش دژی کۆرۆنا لە ئێران
ژمارەیەک لە گەنجانی خۆبەخش بۆ ڕێگری لە تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شەوانە شەقامەکانی تاران خاوێن دەکەنەوە.
-
ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ڕایگەیاند:
زیاتر لە ۹۲ هەزار کەس لە جیهان تووشی ڤایرووسی کۆرۆنا بوونه
زیاتر لە ٩٢ هەزار کەس لە ئاستی جیهان گیرۆدەی ڤایرووسی کۆرۆنا بوونە، کە لەو ڕیژەیە ٨٠ هەزار کەسیان خەڵکی وڵاتی "چین"ن.
-
١٧ کەس لە کرماشان تووشی کۆرۆنا هاتوون/مەرگی ٢ کەس بە هۆی کۆرۆنا
وتەبێژی بنکەی بەڕێوەبەریی نەخۆشی کۆرۆنای کرماشان وتی: لە ئێستادا ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی کۆرۆنا لە ئاستی نەخۆشخانەکانی کرماشان گەیشتۆتە ١٧ کەس.
-
جگە لە وەزارەتی دەرەوە؛
هیچ بەرپرسێکی ئێرانی سەفەری دەرەوەی وڵات ناکات
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیێندراوێک بۆ هەموو دامودەزگا دەوڵەتییەکانی، سەفەری دەرەکی پێرسۆنێلی دەوڵەتی بۆ بەشداری لە کۆڕبەند و پیشانگا نێودەوڵەتییەکانی تا کاتێکی نادیار هەڵوەشاندەوە.
-
ڤیدیۆ:
چی بخۆین و چی بکەین تووشی کۆرۆنا نەبین
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دۆکتۆر مەسعوود مەردانی بۆمان باس دەکات چی بخۆین و چی بکەین کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵنەگرین.
-
پێشنوێژی هەینی سنە:
پێویستە نوێژی هەینی و نوێژی جەماعەت لە مزگەوتەکانی کوردستان ڕابگیردرێت
پێشنوێژی هەینی کاتیی شاری سنە وتی: ئەگەر پسپۆڕانی تەندروستی لە سەر ئەو بڕوایەن کە کۆبوونەوەکان دەبێتە مایەی نەخۆش کەوتنی جەماوەری خەڵک، بەڕێوەنەچوونی نوێژی هەینی و نوێژی جەماعەت ڕەوایە.
-
ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛
هاوکاریی خەڵک کوردستان بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا
بە قۆرخکاری کەلوپەلی تەندروستی و دژە هەوکردن لە لایەن هەندێ کەسەوە, خەڵکی کوردستان بۆ یارمەتی هاوڵاتیەکانیان هاتنە مەیدان.
-
جێگری دەرمانی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند:
تێستی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ئەنجام دەدرێت
جێگری دەرمانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: تێستەکانی کۆرۆنا لە شاری سنە ئەنجام دەدرێت.
-
لە لایەن وەزارەتی تەندرۆستیەوە;
۸۳۵ کەسی دیگە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی ۷۷ کەس
جێگیری وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: کە تا ئێستا ۲۳۳۶ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە.
-
بە پێێ دەرکەوتە پزیشکییەکان؛
کێ زیاتر تووشی کۆرۆنا دەبێت
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە دوای تێوەگلانی جیهانی بە کۆرۆناڤایرووس، پیاوان و بەساڵاچووان بەرەوڕووی زۆرترین مەترسیی تووشبوون و مەرگ بەو نەخۆشییەن.
-
بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا;
مۆزەخانە و ناوەندە مێژووییەکانی کوردستان خاوێن کرانەوە
بەرپرسی ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی پاریزگای کوردستان لە پاک کردنەوەی مۆزەخانەکانی کوردستان هەواڵی دا.
-
لە وتووێژ لەگەڵ مێهر خرایەڕوو;
هۆکاری مەرگی سیامەند ڕەحمان/ جەڵتەی دڵ یان کۆرۆنا؟
بەهێزترین کێش هەڵگری کەمئەندامی جیهان شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) لە کاتێکدا کۆچی دوایی کرد کە تەنیا ٣١ تەمەنی بوو و هەر ئەوە بووە هۆی ڕاچڵەکانێکی گەورە بۆ کۆمەڵگای وەرزشی.
-
لە لایەن سەرۆکی کۆمەڵەی هوتێلدارانی کوردستان؛
وەرگرتنی نەخۆشی کرۆنایی لە هوتێلەکانی کوردستان درۆیە
سەرۆکی کۆمەڵەی هوتێلدارانی پارێزگای کوردستان وتی: هەر جۆرە وەرگرتن و ژوور پێدنێک بە موسافیر و کەسانی گیرۆدەی ڤایرووسی کرۆنا لە هوتێلەکانی کوردستان ڕەت دەکەینەوە.
-
ڕێژەی تووشبووانی کرۆنا لە ئازەربایجانی رۆژئاوا گەیشتە ٥ کەس/ ٤ کەس چارەسەر بوون
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە تووشبوونی ٤ کەسی دیکە بە ڤایرووسی کرۆنا لەو پارێزگایە هەواڵی دا و وتی: تا ئێستا وەڵامی تووشبوونی ٥ کەس لە ئازەربایجانی رۆژئاوا پشتراست کراوەتەوە.
-
ڕێژەی تووشبووانی کرۆنا لە کوردستان گەیشتە ١٠ کەس
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: بە پێی وەڵامی تاقیکارییەکان ٦ کەس لە سەقز، ٢ کەس لە بانە، یەک کەس لە کامیاران و یەک کەسیش لە سنە گیرۆدەی ڤایرووسی کرۆنان.