سەقز
-
بازاڕی سەقز بە هۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا داخرا
بە پێی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سەقز، زۆربەی یەکە سینفییەکان لە ئەو شارە دوکانەکانی خۆیانیان بۆ ڕێگری لە زیاتر بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە داخست.
-
ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛
هاوکاریی خەڵک کوردستان بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا
بە قۆرخکاری کەلوپەلی تەندروستی و دژە هەوکردن لە لایەن هەندێ کەسەوە, خەڵکی کوردستان بۆ یارمەتی هاوڵاتیەکانیان هاتنە مەیدان.
-
ڕێژەی تووشبووانی کرۆنا لە کوردستان گەیشتە ١٠ کەس
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: بە پێی وەڵامی تاقیکارییەکان ٦ کەس لە سەقز، ٢ کەس لە بانە، یەک کەس لە کامیاران و یەک کەسیش لە سنە گیرۆدەی ڤایرووسی کرۆنان.
-
سەرۆکی ناوەندی پاکژی و دەرمانی سەقز:
ژنێکی تووشبووی کرۆنا لە نەخۆشخانەی سەقز گیانی لە دەستدا
سەرۆکی ناوەندی پاکژی و دەرمانی سەقز لە گیان لە دەستدانی ژنێکی ۵۵ ساڵەی تووشبووی کرۆنا لە بەشی چاودێری کردنی تایبەتی نەخۆشخانەی سەقز هەواڵی دا.
-
٧ هۆڵی سینەما لە کوردستان دەکرێتەوە
بەرپرسانی حەوزەی هونەری کوردستان لە چێ کردنی ٧ هۆڵی سینەمای نوێ لە پارێزگای کوردستان هەواڵیان دا.
-
ئاماری نافەرمی؛
ئەنجامی هەڵبژاردنی مەجلیس لە کوردستان ڕاگەیێندرا
ئاماری نافەرمی لە پێنج ناوەندی هەڵبژاردنی پارێزگای کوردستان نیشان دەدات کە ڕەنگە لە دوو ناوەندە هەڵبژاردن بگاتە خولی دووەم.
-
خۆشنووسی ناوداری شاری سەقز کۆچی دوایی کرد
محەمەد پووریان هونەرمەند و مامۆستای خۆشنووسی و یەکێک لە بنیاتنەرانی ئەنجومەنی خۆشنووسی شاری سەقز سەر لە بەیانی ئەوڕۆ لە ئەو شارە کۆچی دوایی کرد.
-
دوابەدوای بارینی بەفرێکی قورس؛
مانگی سوور ١١٨٧ کەسی لە نێو بەفر و بۆرانی کوردستان ڕزگار کردووە
دوابەدوای بارینی بەفر و کڕێوە لە ڕێگاکانی نێوان شارەکان، کارگێڕی مانگی سووری پارێزگا لە نیشتەجێ کردنی ١١٠٢ موسافر کە لە نێو بەفر و کڕێوە گیریان خواردبوو، لە بنکە و مزگەوتەکانی شارەکانی پارێزگا هەواڵی دا.
-
پارێزگاری کوردستان:
هەناردەی کاڵا لە سنووری سەیرانبەندەوە ئەمساڵ ١٢٦ لە سەد زیادی کردووە
پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە دۆخی هەناردە کردنی کاڵا لە سنوورەکانی پارێزگاوە بە تایبەتی لە سەیرانبەندی بانە، وتی: لە ١٠ مانگی ڕابردوو هەناردە کردن ١٢٦ لە سەد بەرز بووەتەوە.
-
دوای دوو ڕۆژ گەڕان؛
دوو کۆڵبەرە شوێن بزرکەی سەقز لە پێنجوێن دۆزرانەوە
دوو کۆڵبەرە شوێن بزرکەی سەقز بە تەندروستی لە پێنجوێنی عێراق دۆزرانەوە.
-
لە ڕێگای نێوان سەقز و پێنجوێن؛
کۆڵبەرێکی کورد لە کڕێوەدا ڕەق هەڵات
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز کە تووشی کڕێوە و سەرما هاتبوو، گیانی لەدەست دا.
-
دواهەواڵەکان لە کۆڵبەرانی تووشهاتووی کڕیوەی سەقز؛
١٤ کۆڵبەری ونبوو دۆرزانەوە/ گەڕان بۆ دۆزینەوەی ٢ کۆڵبەری دیکە بەردەوامە
جەماوەری مانگی سووری کوردستان لە دۆزرانەوەی ١٤ کۆڵبەری ونبوو لە بەرزاییەکانی سەرشێو هەواڵی دا.
-
ڕێگای دەیان گوند لە کوردستان داخراوە؛
هەوای کوردستان ساردتر دەبێت/ ڕێگاکانی کوردستان خلیسکە
بە پەڕینەوەی شەپۆلێکی بارین لە ئاسمانی پارێزگای کوردستان و سەقامگیر بوونی دۆخی کەشوهەوا، لە ئەمڕۆوە دیسان شەپۆلێکی سارد دێتە ناو ئەو پارێزگایە و دەبێتە هۆی سەهۆڵبەندان لە کوردستان.
-
لە سێ شاردا؛
ڕێگای پەیوەندی ٤٠ گوندی کوردستان داخرا
جێگری رێگاوبانی ئیدارەی گشتی ڕێگاوبان و گواستنەوەی کوردستان وتی: بارینی بەفر و سەهۆڵبەندانی شەوی ڕابردوو لە ناوچە ڕۆژاواییەکانی ئەو پارێزگا ڕێگای پێوەندی ٤٠ گوندی لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان داخستووە.
-
لە بەشی living؛
وێنەگری سەقزی خەڵاتی فێستیڤاڵی ئۆلاندۆ ئێدگی ئەمریکای مسۆگەر کرد
خالد فەرج زادە دەرهێنەر و وێنەگری سەقزی خەڵاتی باشترین وێنە لە بەشی livingی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلم و وێنەی ئۆلاندۆ ئێدگی ئەمریکای مسۆگەر کرد.
-
هۆکاری مەرگیان ڕوون نییە؛
تەرمی دوو گەنج لە شاری سەقز دۆزرایەوە
تەرمی دوو گەنجی نزیکەی ٢٤ ساڵە لە هاوێری جادەی دەرەوەی شاری سەقز دۆزرایەوە و پۆلیس ڕایگەیاندووە کە هۆکاری مەرگیان دوای تاوتوێ کران ڕادەگەیێندرێت.
-
خولی پەروەردەی مامۆستای زمانی کوردی لە سەقز بەڕێوە دەچێت
سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووری سەقز لە بەڕێوە چوونی یەکەم ولی پەروەردەی مامۆستای زمانی کوردی لە ئەو زانکۆیە و بۆ یەکەم جار لە ئێران هەواڵی دا و وتی: بەشداری لە ئەو خولە بۆ هەمووانە.
-
دەستگیری ۹ دزی ناسراوە لە سەقز
فەرماندەی ئینتزامی شاری سەقز لە ناسین و دەستگیریی ٩ دزی پێشینەدار و دۆزرانەوەی ١٨ ماڵی دزراوەی ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئاگاداریی لە دوو حەوتەی ڕابردوو هەواڵی دا.
-
تیزاب پرژێنێکە لە سەقز دەستبەسەر کرا
سەرچاوەکانی هەواڵ لە سەقزەوە باس لە ئەوە دەکەن کە دوو ژن(دایک و کچێک) لە شاری سەقز تیزابیان بە سەردا پرژاوە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
-
پەیامی سەرەخۆشی مەسعوود بارزانی بۆ خەڵکی سەقز
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ڕووداوی شەوی هەینی لە تەلارێکی شاری سەقز، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ خەڵکی ئەم شارە نارد.
-
بە دوو پەیامی جیاواز بۆ خەڵکی کوردستان؛
سەرەخۆشی جێگرەکانی سەرۆک کۆمار بە بۆنەی ڕووداوەکەی سەقز
جێگری یەکەم و جێگری مەجلیسی سەرۆک کۆمار لە دوو پەیامی جودادا بە بۆنەی گیان لەدەست دانی ژمارەیەک لە هاووڵاتییەکان لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە شاری سەقز ،سەرخۆشیان لە خەڵکی کوردستان کرد.
-
بە هۆی گیان لە دەستدانی ۱۱ هاووڵاتی؛
وتەبێژی دەوڵەت پەیامی هاوخەمی بۆ خەڵکی سەقز نارد
عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک هاوخەمی خۆیی لە گەڵ زیان پێگەیشتووانی ڕووداوەکەی سەقز دەربڕی.
-
تەرمێکیان بێ ناونیشانە؛
ناوی کوژراوانی ڕووداوەکەی سەقز ڕاگەیێندرا
ناوی ١١ کوژراوی ڕووداوی تەقینەوەی تەلاری شاییەکی سەقز ڕاگەیێندرا.
-
کەس بە هۆی ئاگرەوە نەکوژراوە؛
وردەکارییەکی نوێ لە ڕووداوی سەقز
ودەکاریی نوێ لە ڕووداوەکانی تەلاری شایی لە شاری سەقز نیشان دەدات کە هیچ کوژراو و بریندارێک بە هۆی ئاگرەوە نەبووە و زۆریاتر بەر پێ کەوتوون.
-
بەپەلە;
تەقینەوەی گاز لە ئاهەنگێکی زەماوەندی سەقز ۴۷ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
بە هۆی تەقینەوەی گاز لە تەلارێکی شوێنی ئاهەنگ گێڕانی زەماوەند لە سەقز ۱۱ کەس کوژران و ۳۶ کەس بریندار بوون.
-
بە بەشداریی ١١ گرووپ؛
١٦هەمین مێهرەجانی شانۆی کوردی لە سەقز بەڕێوە دەچێت
شازدەهەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی حەوتەی داهاتوو بە بەشداریی ١١ گرووپی شانۆیی، لە شاری سەقز بەڕێوە دەچێت.
-
بەرپرسی شەریکەی هەرەوەزی گوندەکانی سەقز:
١٣ هەزار تۆن چەوەندەری قەند لە سەقز بەرهەم هێنراوە
بەرپرسی شەریکەی هەرەوەزی گوندەکانی سەقز وتی: ئەمساڵ ١٣ هەزار تۆن چەوەندەری قەند بە بڕی ٦٢ ملیار ڕیاڵ لە مەزراکانی ئەو شارە هاتووەتە بەرهەم و بۆ کارخانەکانی شارەکانی دەوروبەری سەقز نێردراوە.
-
لایەنی عێراقی مل نادات؛
بەڵێنی بە فەرمی کرانی سنووری سەیرانبەند هێشتا جێبەجێ نەکراوە
نزیکەی یەک دەیە لە بە فەرمی کرانی سەر کاغەزی سنووری سەیرانبەند بە مۆڵەتی ئەنجومەنی وەزیران تێدەپەڕێت، بەڵام ڕاپەڕاندنی پراتیگیی ئەم مۆڵەتە هێشتا ئەنجام نەدراوە.
-
هاری لە سەقز نمایش دەکرێت
شانۆی هاری لە نووسینی موحسن عەزیمی و دەرهێنانی ئەفشین خدری لە شاری سەقز نمایش دەکرێت.
-
تەقینەوەی گاز لە سەقز ٣ کەسی بریندار کرد
سەرۆکی ڕێکخراوی ئاگر کوژاندنەوەی شارەوانیی سەقز لە ڕوودانی تەقینەوەی گاز لە یەکەکەیەکی نیشتەجێی لە شارۆچکەی دانشگا هەواڵی دا و وتی: ئەو ڕووداوە بووە هۆی بریندار بوونی ٣ کەس کە لە لایەن هێزە فریاکەوتنەکانەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.