ئیبراهیم ڕەئیسی
-
لە دیداری هاوتا عێراقییەکای هێنایە ئاراوە
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: ئێران ئامادەیە لەگەڵ عێراق زیندانی بگۆڕێتەوە
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بە پێشکەش کردنی پێشنیاری بەخشینی ژمارەیەک لە زیندانی ئێرانی لە عێراق وتی: ئێران ئامادەیە بۆ گۆڕینەوەی زیندانی لەگەڵ عێراق.
-
لە بەغدا بەڕێوەچوو
دیداری سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای دادی ئێران کرد.
-
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی:
ئایەتوڵا خامنەیی سزای زیندانی ژمارەیەک لە تاوانبارانی بەخشی
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە گەڵ کەم کردنەوە یان بەخشرانی سزای ژمارەیەک لە مەحکووم کراوان ڕەزامەندی دەربڕی.
-
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران:
دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی تا سزادانی هۆکارەکانی شوێنگیری دەکەین
سەرۆکی دەسەڵادتی دادی ئێران وتی: دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی تا سزادانی هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە شوێنگیری دەکەین.
-
ڕەئیسی لە دیداری باڵوێزی سووریا لە تاران؛
شەڕی ئابووری، ئێران و سووریا پەشیمان ناکاتەوە
سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە ئاماژە بە شەڕی ئابووری و دەروونی زۆر چڕ کە دوژمن دژی سووریا خستوویەتە ڕێ، وتی: شەڕی ئابووری، ئێران و سووریا لە ئەو ڕێگا کە ڕۆیشتوون، پەشیمان ناکاتەوە.
-
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی :
هەڵسوکەوتی ئەمریکا پێشێلکاری مافی نێودەوڵەتییە
سەرۆکی دەسەڵاتی داد ڕەخنەی لە بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا لە پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی و مافی ڕێککەوتننەکان گرت.
-
بە بۆنەی جێژنی قوربان و غەدیرەوە؛
ڕێبەری باڵای ئێران سزای ژمارەیەک زیندانیی بەخشی
بە بۆنەی جێژنەکانی قوربان و غەدیری خوم، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕەزامەندی لەسەر بەخشین، داشکان و گۆڕینی سزای ٢١٣٥ زیندانی، دەربڕی.
-
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران:
چەتەگەری ئاسمانیی ئەمریکا لە دژی فڕۆکە ئێرانیەکە پشت گوێ ناخەین
سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە ئاماژە بە هەڕەشە لە فڕۆکەی موسافربەری وڵات لە لایەن شەڕکەرەکانی ئەمریکاوە وتی: خووی ئاژاوەگێڕی ئەمریکا بۆ سەرتاسەری جیهان هۆی دروست بوونی کێشەیە.
-
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران:
تێکدانی ئاسایشی وڵات و ئاژاوەگێڕی هێڵی سووری ئێمەیە
سەرۆکی دەسەڵاتی داد وتی: ئێمە جیاوازی دادەنێین لە نێوان ناڕەزایەتی و ئاژاوەگێڕی.
-
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران:
دۆخی کۆڵبەری لە لایەن دەوڵەتەوە تاوتوێ دەکرێت
سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە تاوتوێ کردنی دۆخی کۆڵبەری هەواڵی دا و وتی: هیوادارم بە بڕیاری دەوڵەت دۆخی ئەم چینە لە کۆمەڵگا سەقام بگرێت.
-
سەرۆکی دەزگای داد:
ئەمریکا دەبێ ببرێتە بەردەم دادگایەکی نێودەوڵەتی
سەرۆکی دەزگای داد وتی: دەبێ ئەمریکا بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دادگەگەلی نێودەوڵەتی دادگەیی بکرێت.
-
بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە؛
ئایەتوڵڵا خامنەیی ژمارەیەک زیندانی بەخشی یان سزاکەیانی داشکاند
بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان، ڕێبەری ئێران سزای 3721 زیندانی لە بەشی دادگای گشتی، شۆڕش و دادگای تایبەتی هێزی چەکدارەکانی بەخشی یان داشکانی بۆیان کرد.
-
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا;
گفتوگۆی ڕەئیسی لە گەڵ پارێزگاری کوردستان سەبارەت بە زیندانی سەقز
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای داد لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ پارێزگاری کوردستان پەیجووری دۆخی کۆرۆنای ئەو پارێزگایە و پرسی هەڵاتنی زیندانیانی سەقز بوو.
-
لە دانیشتنی لێکدانەوەی دۆخی زیندانییەکان؛
فەرمانی ڕەئیسی بە دادستێنی گشتی لەبارەی ڕووداوی زیندانی سەقز
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بۆ پاراستنی تەندروستی و ئاسایشی زیندانییەکان و هەڵسوکەوت لە گەڵ تاوانبارانی ڕووداوی زیندانی سەقز فەرمانی تایبەتی دایە دادستێنی گشتیی وڵات.
-
سەرۆکی دەزگای داد هەواڵی دا:
وەفدێکی ئێرانی بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانی دەچێتە عێراق
سەرۆکی دەزگای داد لە کۆبوونەوەی تایبەتی لێکدانەوەی دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی، لە ڕەوانەکرانی وەفدێکی دادوەری بۆ عێراق هەواڵی دا.
-
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران رایگەیاند:
سزای قورس بۆ قۆرخکارانی کەلوپەلی تەندروستی
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران داوای لە دادستێنەکانی سەرانسەری وڵات کرد کە بەزەییتان بە قۆرخکەران و ئەوانەی پاکێجە تەندروستییەکانیان شاردووەتەوە نەیێتەوە و سزایان بدەن.
-
بە سێ خاڵی سەرەکی؛
فەرمانی سەرۆکی دەزگای داد بۆ پێشگیری لە کرۆنا لە زیندانەکانی ئێران
سەرۆکی دەزگای داد لە بەیاننامەیەکدا بۆ دادگاکانی سەرتاسەری ئێران، فەرمانی پێشگیری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنای لە زیندانەکان دەرکرد.
-
بە بۆنەی کۆچی دوایی کورەکەیەوە؛
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی مەجلیس و سەرۆکی دەسەڵاتی داد بۆ مامۆستا قادری
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە بۆنەی کۆچی دوایی کوڕەکەی پێش نوێژی هەینی شاری پاوەوە سەرەخۆشیان کرد.
-
سەرۆکی دەزگای داد جەختی کرد؛
ئەبێ بەپەلە غەرامەتی قوربانیانی داخرانی فڕۆکەکە بدرێت
سەرۆکی دەزگای داد لە سەرەخۆشی و پێوەندی نوینەرەکانی سەرۆکی دەزگای داد لە گەڵ تەواوی بنەماڵە ئێرانییەکانی ڕووداوی داخرانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە هەواڵی دا و لە سەر زەروورەتی پێدانی بەپەلەی غەرامت بە بەجێماوانی قوربانیان جەختی کرد.
-
فەرمانی سەرۆکی دەزگای داد بۆ پێوشوێنگیری یاسایی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی
سەرۆکی دەزگای داد لە فەرمانێکدا بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری، وێرای دەربڕینی سەرەخۆشیی دووبارەی بۆ ڕووداوی دڵتەزێنی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی، جەختی لە کۆکردنەوەی بەڵگە و دایکۆمێنت و هەڵگرتنی هەنگاوی پێویستی یاسایی کرد.
-
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران:
لێبوردنی ئیسلامی بە مانای پشتگوێ خستنی ئاسایش نییە
سەرۆکی دەزگای داد تاقە رێگەی ڕاستەقینەی بەرەنگاربوونەوەی پیلانی دوژمنانی دابین کردنی ویستی ڕەوای خەڵکی و چارەسەریی کێشەی مەعاشیان زانی و وتی: ئەوڕۆ گرینگترین پرسی وڵات، ئاسایشە.
-
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران داوای کرد:
دادستێنەکان دۆسیەی دەستگیر کراوەکانی ئەم دواییە یەکلایی بکەنەوە
سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە کۆبوونەوەی تایبەتی شوێنگیری دۆخی دەستگیرکراوەکانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە وتی: دادستێنەکان لە تاران و لە شارستانەکان دۆخی دەستگیرکراوەکان یەکلایی بکەنەوە.
-
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران:
دەوڵەت دەبێ خەساری ڕووداوەکانی ئەم دواییە قەرەبوو بکاتەوە
سەرۆکی دەزگای داد سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران وتی: خەسارەکان دەبێ قەرەبوو بکرێنەوە.
-
مێهر وردەکارییەکانی نامەی ڕەئیسی بۆ ڕۆحانی بڵاو کردەوە؛
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: دژی شێوازی جێبەجێ کردنی گەلاڵەی گرانیی بەنزینم
هەندێک لە نوێنەرانی مەجلیس دەڵێن ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پەسەند کراوی بەرپرسانی سێ دەسەڵاتەکە سەبارەت بە بەرز کردنەوەی نرخی بەنزینی بە مەرجەوە واژۆ کردووە و لە نامەیەکدا بۆ ڕۆحانی لە گەڵ بەڕێوە چوونی ئەو گەڵاڵە لە دۆخی ئێستا و بە بێ ڕازی کردنی خەڵک دژایەتی کردووە.
-
بۆ یەکەم جار بە فەرمانی ڕێبەری باڵای ئێران؛
دوو زیندانیی سیاسی- ئەمنیەتی کورد لە ئێران ئازاد کران
دوو زیندانی ئەمنیەتی کورد بە ناوەکانی محەمەد نەزەری و عوسمان مستەفا پوور کە بە تاوانی کردەوەی چەکداری لە زیندانی ورمێدا بوون ئازاد کران.
-
وتەبێژی دەزگای دادی ئێران:
سوپای پاسداران ۱۰۰ کەسی سەرەکی بشێوییەکانی ئەم دواییەی دەستگیر کردووە
وتەبێژی دەزگای دادی ئێران وتی: نزیکەی ١٠٠ کەس لە لیدێر و سەرلق و هۆکارگەلی سەرەکیی بشێوییەکانی ئەم دواییە لە جێ جێی وڵاتدا لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ناسراون و دەستبەسەر کراون.
-
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران:
ئاژاوەچیان چاوەڕوانی سزای قورس بن
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران وتی: کەسانێک کە لە رۆژانی ڕابردوو کەڵکئاوەژۆییان لە کەش و کەڵکەڵەی خەڵکی کردووە و بشێوی و ئاژاوەیان وەڕێ خستووە، دەبێ بزانن کە سزای قورسیان لەبەرە.
-
لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد؛
کاردانەوەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بە گران بوونی بەنزین
سەرۆکی دەسەڵاتی داد سەبارەت بە بەرێوە چوونی گەڵاڵەی بەڕێوەبەرایەتی سووتەمەنی و ئەو بابەتانەی کە هاتووەتە پێشەوە، بەیاننامەیەکی دەرکرد.
-
بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر؛
رێبەری باڵای ئێران سزای هەندێ زیندانی بەخشی
رێبەری باڵا بە بۆنەی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (سخ) و ئیمام سادق (دخ) ڕەزامەندیی بۆ لێبوردن و کەمکردنەوەی سزای ژمارێک لە حوکم دراوان دەربڕی.
-
بنەماڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەگرێتەوە;
ئەمریکا گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ٩ کەس و ناوەندێکی ئێرانی خراونەتە لیستی گەمارۆی ئەو وەزارەتخانەیە.