بەرجام
-
فەڕنساداوای کرد ئێران دان به خۆدا بگرێت
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە کاردانەوە بە هەڵوێستی بەرجامی تاران کە بەرامبەر بە هەنگاوە دژبەرانەکانی ئەمریکا ئەنجام درا، خوازیاری دان بە خۆدا گرتنی تاران بوو.
-
ئەمریکا سزای نەویی لە کەرتی کانزا بە سەر ئێراندا سەپاند
سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەمارۆگەلی نوێی لە کەرتی کانزایی لە دژی ئێران داسەپاند.
-
عێراقچی:
کشانەوە لە بەرجام لە بژاردەکانی ئێران دا هەیە
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی لە گەڵ بڕیارەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی وتی: ئەو مژارە بە مانای پێشێل کردن و کشانەوە لە بەرجام نییە. هەڵبەت ئێمە کشانەوەی لە بەرجاممان خستۆتە لە رۆژەڤەوە.
-
پاگەندەی نەتانیاهۆ لەسەر بڕیاری هەڵپەساردنی هەندێ لە بەڵینەکانی بەرجام
سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ئیدعای کرد کە ئێران بە هەڵپەساردنی هەندێک لە بەڵینەکانی بەرجامی بە دوای درێژەی بە پلانی ناڤۆکی و بەرهەم هێنانی بۆمبە.
-
کاردانەوەی جیهان بە هەنگاوی بەرجامی ئێران:
فەڕەنسا: هیچ شتێک لەوە خراپتر نییە ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە
وەزیری بەرگری فەڕەنسا وێرای داکۆکی لە پێداگریی وڵاتانی ئەورووپی لایەنەی بەرجام بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە ناڤۆکییە، ئیدعای کرد کە لە ئەگەری پابەندنەبوونی ئێران، پرسی گەڕانەوەی گەمارۆکان دەبووژێتەوە.
-
لاڤرۆف :
ئەمریکا بووە هۆی ئاڵۆزی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە بڕیاری ئێران بۆ هەڵپەساردنی هەندێک لە هەنگاوەکانی بەرجام، کرداری ئەمریکای بە هۆکاری هاتنەدی هەلومەرجی ئێستا زانی.
-
لە کاردانەوە بە دژبەرییەکانی ئەمریکا؛
تاران فرۆشتنی ئۆرانیۆم و ئاوی قورسی ناڤۆکی بە وڵاتانی جیهانی ڕاگرت
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بە شێوەی یەکلایەنە ڕێککەوتنی ۱+۵ی هەڵوەشاندووەتەوە وتی: ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم بێ بەڵێنیە چی دیکە هەندێ لە پابەند بوونەکانی لەو ڕێککەوتنە جێبەجێ ناکات.
-
لە کاردانەوە بە هەنگاوە دژبەرانەکانی ئەمریکا؛
ئێران پابەند نەبوونی بە هەندێ خاڵی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕادەگەیێنیت
سەرۆک کۆماری ئێران بە پێی بڕگەکانی ٣٦ و ٣٧ی پلانی کۆگری هەنگاوی هاوبەشی نێوان ئێران و وڵاتانی ۱+۵، کە بەبەرجام دەناسرێت، هەڵگرتنی هەندێ لە پابەندبوونەکانی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕادەگەیێنێت.
-
کارناسێکی پرسە سیاسییەکان ڕایگەیاند:
ئێران چالاکی ناڤۆکی لە فێردۆ و نەتەنز دەستپێدەکاتەوە
کارناسێکی ئاگادار لە پرسە سیاسییەکانی ناوخۆی ئێران دەڵێت: ڕەنگە ئێڕان بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی هەندێ چالاکی لە فێردۆ، نەتەنز و ڕێئاکتۆری ئەراک دەست پێ بکاتەوە.
-
وێرای ئاماژە بە پاراستنی بەرجام؛
هوشداری یەکێتی ئەورووپا لەبارەی هەنگاوەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران
کۆمیسێریای یەکێتی ئەورووپا لە کاروباری وزەدا ڕایگەیاند: گەمارۆی نەوتیی ئێران مومکینە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئەو یەکێتیە بخاتە مەترسییەوە.
-
بەرلین:
ئەڵمانیا و یەکێتی ئەورووپا پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دەبن
جێگری وتەبێژی دەوڵەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئەڵمانیا و یەکێتی ئەورووپا پابەندی بەرجام ماونەتەوە.
-
زەریف:
ئێران هیچ سنوورێکی بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی باڵوێزی فەڕەنسا لە ئەمریکا وتی: هیچ سنوورێک لە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ژێر چاوەدێری ئاژانس بۆ ئێران بوونی نییە؛ نە ئێستا؛ نە لە ساڵی ٢٠٢٥ و نە پاش ئەوەش.
-
ڕۆحانی لە پەیوەندی لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا:
خۆبەخشی سوپا نەبوایه لانیکەم دوو وڵاتی ناوچە دەکەوتە بندەستی داعش
سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەڕەنسا لە پەیوەندیی تەلەفونی سەبارەت بە گرینگترین پرسەکانی دوو لایەن، ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆیان کرد.
-
بەرپرسێکی پێشووی سیا؛
شەڕی ئابووری ترامپ دژی ئێران بووەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندی ئەمریکا و هاوپەیمانانی
پۆل پیلار کارناسی باڵا و بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی سیا، لە یادداشتێکدا بە بیانووی ڕەخنە گرتن لە وتارێکی بڵاوکراوەی نیۆیۆرک تایمز، پاشهاتی پابەندنەبوون بە بەرجامی لێکدایەوە.
-
جولیان کاسترۆ:
ببمە سەرۆک کۆمار، ئەمریکا دەگەڕێنمەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی
بەربژێرێکی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند: لە ئەگەری هەڵبژاردرانم بە سەرۆک کۆمار، ئەمریکا دەبەمەوە سەر بەرجام.
-
دەنگدانەوەی وتەگەلی نەورۆزیی رێبەری باڵا لە میدیاکانی جیهان
لێدوانە نەورۆزییەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە حەرەمی ڕەزەوی دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیا جۆراوجۆرەکانی جیهاندا بووە.
-
برایان هۆک:
ئەمریکا هیوادارە کە ئێران لە بەرجام بمێنێتەوە
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ڕایگەیاند کە ئەمریکا هیوادارە ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بمێنێتەوە.
-
پەمپەئۆ:
ئەمریکا دەیەوێ هەناردەی نەوتی ئێران بگەیێنێتە سیفر
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆنفڕانسێکی وزە لە ساری هیوستۆن ئیدعای کرد کە واشنتۆن لە سەر ئەو بەڵینەیە کە هەناردەی نەوتی خاوەی ئێران بگەیێنێتە سیفر.
-
ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛
ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی هۆشداری رێبەری باڵا بە متمانەکردن بە ئەورووپا
بڵاوبوونەوەی بەشگەلێک لە لێدوانەکانی رێبەری باڵای شۆڕش سەبارەت بە زەروورەتی متمانەنەکردنی دەوڵەتی ئێران بە ئەورووپا، ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاگەلی بیانی بە دواوە بوو.
-
سەردار قاسم سولەیمانی:
ئامانجی بەرجامی ۲ ڕیشەکێش کردنی ئێران و ئیسلامە
فەرماندەی هێزی قودسی سوپا وتی: دوژمن هەوڵ دەدا لە بەرجامی ٢دا بنچینەی ڕەوتە ئیسلامییەکان وشک بکات، بەڵام ئەو سەرچاوەیە وشک نابێت، چونکە ئیسلامی ڕەسەن ئێرانی پاوەجێ ڕاگرتووە.
-
نانسی پلوسی:
ههڵوێستی دەوڵەتی ترامپ سەبارەت بە ئێران تەواو ههڵهیه
سەرۆکی نوێنەرەکانی ئەمریکا لە کاردانەوە بە قسەکانی جێگری ترامپ کە داوای کردبوو وڵاتانی ئەورووپایش لە بەرجام بکشێنەوە وتی: دەوڵەتی ترامپ سەبارەت بە ئێران تەواو لە هەڵە دایە.
-
دیموکڕاتەکان گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانیان پەسەند کرد
ماڵپەڕی کۆنگرەی نیشتمانی ئێران لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە لێژنەی نیشتمانی دیموکڕاتەکانی ئەمریکا گەڕانەوە بۆ بەرجامیان پەسەند کرد.
-
کازمی قومی بۆ مێهر:
ئهو ڕێگایەی ئهمریکا له دژی ئێران ههڵیبژاردووه، بهرەو زۆنگاوه
باڵوێزی پێشووی ئهمریکا له عێراق ئاماژهی به هێرشه تیرۆریستییهکهی زاهدان کرد و وتی: ئهم ڕووداوه تیرۆریستییه له لایهن ئهمریکا و ڕژیمه تووندڕهوهکانی ناوچهکه پێشوازی لێکرا و بهڵگهیهکە بۆ شهرمهزاری ئهمریکا.
-
موگرینی:
بەرجام گەرەنتی ئاشتی لە ناوچەکەیە
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئەورووپا پێبەند دبێت بە بەرجام و ئەم ڕێککەوتنە بۆ ئەمنیەتی ئەورووپا زۆر گرنگە.
-
دووپات کردنەوەی پاگەندەی پووچ؛
ڕژێمی زایۆنی:ئێران دوو ساڵی دیکە چەکی ناڤۆکی چێ دەکات
سیستەمی سیخوڕی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکدا کە لەم دواییەدا بڵاو بووەتەوە، پاگەندەی کرد کە ئێران لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی بەرنامەی ناڤۆکی خۆی دەتوانێت چەکی ناڤۆکی بەرهەم بهێنێت.
-
سەرلەشکەر باقری:
بەها بە هەڕەشەکان لە سەر توانستی بەرگریمان نادەین
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وتی: بەها بە هەڕەشەکان بۆ مامەڵە لە سەر توانستی بەرگری، مووشەکی و بەرژەوەندییە ناوچەییەکان نادەین.
-
زەریف:
کشانەوە لە بەرجام یەکێکە لە بژاردەکانی ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ئەورووپا دەبێت پێبەند بێت بە بەڵێنەکانی، ئەگەر بەڵێنەکانی ئەرووپا مەرجدار بکرێت، ئێران دەتوانێت لە بەرجام بکشێتەوە.