بەرجام
-
رۆیتێرز پاگەندەی کرد:
پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کراوە
ناوبژیگەرانی رۆژئاوایی بۆ چارەسەریی پرسی ئەفغانستان ڕوویان لە ئێران کردووە تا بە نزیک کردنەوەی تاران و واشنتۆن رێگەیەک بۆ سەقامگیریی ئەفغانستان دەستەبەر بکەن.
-
سەرۆکی کۆمیتەی ناڤۆکی مەجلیس بۆ مێهر:
وەبەرهێنانی ٢ سانتریفیوژ لە هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران
سەرۆکی کۆمیتەی ناڤۆکی مەجلیس وتی: ئێمە لە هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامدا دەفرایەتیی زۆرمان هەیە کە وەبەرهێنانی سانتیریفیوژگەلی پێشکەوتە یەک لەوانن.
-
ساڵحی:
ئێران ئامادەی کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکیەکانە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی وتی: هەر کات بەرپرسان بڕیاری پێویست سەبارەت بە بەڕێوە چوونی هەنگاوی سێهەمی کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی بەرجام بدەن، ڕێکخراو ئامادەیی هەیە ئەو بڕیارانە لە زووترین کات بەڕێوە ببات.
-
ڕۆحانی لە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ماکرۆن:
هاوکاریی نەوتی و بانکی سەرەکیترین مافی ئابووریی ئێران لە بەرجامە
سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەڕەنسا لە درێژەی گفتوگۆوە دوو قۆڵییەکان، جەختیان لە پێوشوێن گرتنی گفتوگۆ و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی رێگەی کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی ناوچە و دابین کردنی مافی گەلی ئێران لە بەرجام کرد.
-
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی:
ئێران دووبارە پابەندییە ناڤۆکییەکانی کەم دەکاتەوە
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: لە درێژەی دەستەوەستانی ئەورووپییەکان لە ڕاپەڕاندنی پابەندییەکانی بەرجام، بە پێی پلانی پێشتر ڕاگەیێندراو، ئێران نزیکەی مانگێکی دیکە هەنگاوی سێهەم هەڵدەگرێت.
-
زەریف رایگەیاند:
ئێران بەڵێنە ناڤۆکییەکانی خۆی کەم دەکاتەوە
وەزیری دەرەوە وتی: هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجام لە هەلومەرجی ئێستادا ئەنجام دەدرێت و تەنیا کۆماری ئیسلامییە کە سەبارەت بە ڕاپەراندن یان ڕانەپەراندنی بڕیار دەدات.
-
لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا جەخت کرا؛
ڕۆحانی: ئەورووپا دەرفەتەکانی سووتاندووە / مەکرۆن: گەمارۆکان قبووڵ ناکرێن
سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا جەختی کرد: بە داخەوە ئەورووپا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دەرفەتگەلێکی زۆری بە ڕاپەڕاندنی بەڵێنی و هاوکارییەکانی لە گەڵ ئێران سووتاندووە.
-
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی:
ئێران ٢٤ تۆن ئۆرانیۆمی لە ماوەی بەرجامدا پیتاندووە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە دانیشتنی فراکسیۆنی سەربەخۆیان ڕایگەیاند کە ئێران لە پاش بەرجام نەک ٣٠٠ کیلۆ ئۆرانیۆم، بەڵکوو ٢٤ تۆن ئۆرانیۆمی پیتاندووە.
-
سەردار جەلالی:
ئێران کۆتایی بە ئیمپراتووریای بەریتانیا لە دەریاکان هێنا
سەرۆکی ڕێکخراوی پەدافەندی ناهۆکارمەندی ئێران وتی: هەنگاوی بەرامبەر و بەهێزی ئێران، کۆتایی بە ئیمپراتووریای بەریتانیا لە دەریاکان هێنا.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران:
ئەمریکا دەزانێت چۆن بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان
وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە تاران مێزی دانوستانی بەجێ نەهێشتووە.
-
سێناتۆرێکی ئەمریکی داوای کرد:
زەریف لەگەڵ نوێنەری ترامپ دیدار بکات
نوێنەری کۆماریخوازی مەجلیسی سێنای ئەمریکا داوای دانوستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات لە گەڵ ئامادە بوونی زەریف لە نیۆیۆرکی کرد.
-
لە گفتوگۆ لە گەڵ بی بی سی؛
زەریف : دووبارە لە سەر بەرجام دانوستان ناکەین
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد بەرجام ئاکامی ١٢ ساڵ گفتوگۆی چڕوپڕە و بڕیار نییە دووبارە لە سەری گفتوگۆ بکەین.
-
جۆبایدن بەڵێنی دا:
ببمە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەگەڕێمەوە سەر بەرجام
بەربژێری دیمۆکراتەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ٢٠٢٠ ڕایگەیاندووە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان سەربکەوێت دەگەڕێتەوە سەر بەرجام.
-
ڕۆحانی پاش وەرگرتنی پەیامی نووسراوی ماکرۆن؛
ئامانجی تاران جێبەجێ کردنی بڵێنەکانی لایەنەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیە
سەرۆک کۆمار جەختی کرد کە ئامانجی ئێران جێبەجێ بوونی تەواوی بەڵێنی لایەنەکان لە بەرجامە و پێشوازی دەکات لە هەر هەوڵێک لە ئەو بوارە.
-
ڕۆحانی:
بەریتانیا دواتر دەزانێت ڕاگرتنی نەوت هەڵگری ئێران چ پاشهاتێکی هەیە
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ڕاگیرانی نەوت هەڵگری ئێرانی لە لایەن بەریتانیاوە، وتی: هوشدار بە بەریتانییەکان دەدەم کە ئێوە دەسپێکەری نائەمنی دەریایین و دواتر بە پاشهاتەکانی دەزانن.
-
زەریف لە پەراوێزی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران:
ڕاگرتنی نەوتهەڵگری ئێرانی پێشێل کردنی بەرجامە / لە ژێر گوشاردا دانوستان ناکەین
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: میکانیزمی پەلەپیتکە هەرگیز جێبەجێ ناکرێت، چونکە لە بەرجام میکانیزمێک بۆ پێداچوونەوە بە پێشێل کردنی بەرجام پێناسە کراوە و ئێمە هەمان میکانیزم کە مادەی ٢٦ی بەرجامە، جێبەجێمان کردووە.
-
مامۆستای زانکۆی بۆستۆنی ئەمریکا بۆ مێهر:
سەربزێوی ترامپ لە دژی ئێران دەبێتە مایەی دۆڕاندنی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکا
جێفری کارلینەر لای وایە کە بۆڵتۆن و پەمپێئۆ دەیانەوێت ئەمریکا تووشی شەڕ لە گەڵ ئێران بکەن، لە کاتێکدا کە ترامپ خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نییە و گوێ بە پێشنیارەکانیان نادات.
-
موگرینی:
نیگەرانین لە کارەکانی تاران/ ئەگەری پێکهێنانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە کاردانەوە بە هەنگاوی دووهەمی بەرجامیی ئێران لە وەڵام بە بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا و دواخستنەکانی ئەورووپا وتی: لە کارەکانی تاران نیگەرانین.
-
نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان:
مسکۆ لە هەڵوێستی نوێی ناڤۆکی ئێران تێدەگات
نوێنەری ڕووسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە مسکۆ ئاگاداری هۆکاری هەڵوێستی نوێی بەرجامی ئێران هەیە.
-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند :
مەرجی ئێران بۆ ئامادەبوونی ئەمریکا لە ۱+۴/ ئامادەین هەنگاوی سێهەم هەڵگرین
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە گفتوگۆ، سەفەر و پەیوەندی فەرمی و نافەرمی دەگرین و هیوادارین بگەین بە ڕێگاچارەیەک ، جگە لەوە بێت شەست ڕۆژی تر، هەنگاوی سێهەم هەڵدەگرین.
-
ڕۆحانی لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ماکرۆن:
بەردەوام بوونی شەڕی ئابووری دژی ئێران دەتوانێت شەڕی دیکەش دروست بکات
سەرۆک کۆمار گەمارۆ و گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی ئێرانیشەڕی ئابووری بە تەواوی مانا وەسف کرد و وتی: بەردەوام بوونی ئەو شەڕە ئابوورییە دەتوانێت ببێتە هۆی هەڕەشەی تر لە ناوچەکە و جیهان.
-
زولنوور بۆ مێهر:
پاشکەوتی ئاوی قورسی ئێران زیادی کردووە/ بڕیار نەبوو بەرجام تاک لایەنە بێت
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس بە وتنی ئەوەی کە بڕیار نەبوو بەرجام تاک لایەنە بێت، وتی: ئێمە تا هەر ئاستێک کە پێداویستییە ئاشتیخوازانەکان بیەوێت، پیتاندنی ئاسایشی خۆمان بەرز دەکەینەوە.
-
موحەمەد جەواد زەریف:
هیچ مڵک و ماڵێکم لە دەرەوەی ئێران نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران پێکهاتنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لە سەر بنەڕەتی بێ باوەڕی ئاشکرای بەرانبەر ڕاگەیاند و زیادی کرد هیچ کێشەیەکم لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی خۆم نییە.
-
وڵامی ئێران بە فەڕەنسا;
تا کاتێک کە پێبەندی بەڵێنەکانتان بن، ئێمەش پێبەند دەمێنین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی هاوتا فەڕەنسیەکەی خۆی جەختی کرد: تا کاتێک کە پێبەندی بەڵێنەکانتان بن لە بەرجام، ئێمەش پێبەند دەمێنین و بەڵێنەکانمان ڕێک وەکوو ئێوە بەڕێوە دەبەین.
-
باڵوێزی پێشووی فەڕەنسا:
ئێران بە دوای دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمەوە نییە
باڵوێزی پێشووی فەڕەنسا لە ئەمریکا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕوو لە واشنتۆن و وڵاتانی ئەورووپی ڕایگەیاند کە ئێران بە دوای دروست کردنی چەکی ناڤۆکی نەبووە و تەنیا دەیەوێ لە هەلی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بەهرەمەند بێت.
-
زەریف جەختی کرد؛
ئێران ڕێک هاوشێوەی ئەورووپییەکان پێبەندی بەرجام دەبێت
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دەقێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جەختی کرد: ئێران بە بەڕێوە بردنی تەواوی بەرجام تا کاتێک کە یەکێتی ئەورووپا و E3 بەڵێنەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، پێبەند دەبێت.
-
زەریف:
ئێران سنووری بەرهەمهێنانی ٣٠٠ کیلۆگرامی ئورانیۆمی پیتێندراوی تێپەڕاند
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بە پێی بەرنامە سنووری ٣٠٠ کیلۆگرامی ئورانیۆمی پیتێندراوی تێپەڕاندووە و ئەو پرسەشمان لە پێشەوە راگەیاندبوو و ڕوون وتوومانە کە چ کارگەلێک دەکەین.
-
نامەی زەریف بۆ موگرینی:
ئێران جیدییە لە ڕاگرتنی پابەندییەکانی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی
وەزیری دەرەوە وتی: ئیرادەی کۆماری ئیسلامی بۆ کەلک وەرگرتن لە مافی خۆی لە بەرجام و لەوان ڕاگرتنی پابەندییەکانی جیدییە و لەو بوارەدا ناچێتە ژێر کاریگەریی گوشارگەلی سیاسی و شانتاژەکان.
-
ڕۆحانی:
بەقازانجی ئەورووپا و ئەمریکایە بگەڕێنەوە سەر بەرجام
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران و پەیمان شکێنی جۆراوجۆری ئەمریکا و ئەورووپا هەمبەر بە بەرجام، هوشداری دا کە خێراتر پابەندی یاسا و ناوەڕۆکی بەرجام بن.
-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران:
ئێران هێشتا دەلاقەی دیپلۆماسی دانەخستووە
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەگەرچی پایبەندیەکانی وردە وردە بە بەرجام کەم دەکاتەوە بەڵام هێشتا دەلاقەی دیپلۆماسی کراوەیەوە.