ئامەد
-
هەدەپە نارەزایەتی دەربڕی؛
هێرشی گرووپێک لە تورکە توندڕەوەکان بۆ سەر خوێندکارانی کورد لە ئامەد
تورکە توندڕەوەکانی گرووپی ئولکو ئوجاقلاری هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی زانکۆی کارامان لە ئامەد و هەر بەو بۆنەشەوە نوێنەرانی هەدەپە و ناوەندی پارێزەرانی ئامەد ئەو ڕووداوەیان ئیدانە کرد.
-
دادگای دەستووری تورکیا ڕایگەیاند:
زیندانی کرانی لەیلا گۆڤەن پێشێل کرانی ئازادی ناوبراوە
دادگای دەستووری تورکیا ڕایگەیاند کە بەردەوام بوونی دەستگیرکرانی لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سەرەڕای فەرمانی ئازاد کردنی، پێشێل کرانی ماف و ئازادیی ناوبراوە.
-
زیندانیانی سیاسی کوردی زیندانی ئیغدیر ئەشکەنجە دەدرێن و برسیەتی دەکێشن
هۆگر باتو زیندانی سیاسی کورد بەهۆی خۆڕاگری لە بەرانبەر پشکنینی جەستەیی بە ڕووتی، لە زیندانی ئەمنیەتی ئیغدیر کەوتە بەر شەق و تێهەڵدانەوە و ئەشکەنجە درا.
-
لە ڕوانگەی خەڵکی ئامەدەوە؛
ژن و کورد زیاترین قوربانیانی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە تورکیان
لێکۆڵینەوەیەک لە ئامەد نیشانی دا کە زیاترین خەڵکی ئەو شارە متمانەیان بە سیستەمی دادوەری تورکیا نییە ژن و کورد زیاترین قوربانیانی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە تورکیان.
-
لەلایەن دادگای تورکیاوە؛
عایشە گوک کان چالاکی کورد، 30 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا
عایشە گوک کان چالاکی کورد و وتەبێژی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، بە سی زیندانی سزا درا.
-
دەستگیر کردنی ئەندامانی هەدەپە لە بتلیس
پۆلیسی تورکیا بە هێرش بۆ سەر ماڵی ئەندامانی هەدەپە لە بتلیس، 8 کەسیانی دەستگیر کرد.
-
لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا؛
بڕینەوەی داری پارێزگا کوردنشینەکانی ئەردهان
لە درێژەی ڕەوتی لەناوبردنی دارستانی ناوچە کوردنشینەکان لە تورکیا، خەڵکی ئەردهان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەناوبردنی دارستانەکانی ئەو پارێزگا لەلایەن بنکە دەوڵەتیییەکانەوە، رێپێوانی ناڕەزیاتی بەڕێوە دەبەن.
-
ناوەندی مافی مرۆڤی تورکیا ڕایگەیاند:
2 هەزار چالاکی مافی مرۆڤ و ژینگە لە شەش مانگدا دەستگیر کراون
بە گوێرەی دەیتاکانی ناوەندی مافی مرۆڤی تورکیا لە شەش مانگی دواییدا نزیک بە دوو هەزار چالاکی مافی مرۆڤ، پارێزەر و چالاکڤانی ژینگە لە تورکیا دەستگیر کراون.
-
گۆڕێکی تەمەن ٥ هەزار ساڵە لە ئامەد دۆزرایەوە
گۆڕێکی ٥ هەزار ساڵە لە ناوچەیەکی مێژوویی ١٢ هەزار ساڵە لە ئامەد دۆزرایەوە.
-
لە پارێزگای بایبورت؛
هێرشی ڕەگەزپەرستانە کرایە سەر کرێکارە کوردەکان لە تورکیا
کرێکارانی وەرزی کوردی خەڵکی ئامەد، کە بۆ کار چووبوونە پاریزگای بایبورت، لەلایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکانەوە هێرشیان کرایە سەر و زۆربەیان بریندار بوون.
-
دەستگیری مامۆستایەکی مۆسیقای کوردی لە ئامەد
مامۆستایەکی مۆسیقای کوردی بە فەرمانی لێکۆڵینەوەی نهێنی لە ئامەد دەستگیر کرا.
-
بە زمانی کوردی لە تورکیا؛
ژمارەی نوێی گۆڤاری ژینۆلۆژی بڵاو کرایەوە
ژمارەی نوێی گۆڤاری کوردی ژینۆلۆژی لەسەر بابەتی تایبەتی قەیرانی فەرهەنگی لە ئامەد بڵاو کرایەوە.
-
لە چەندین شاری کوردنشین؛
هێرشی سەربازانی تورکیا بۆ سەر ماڵی کوردان بە تۆمەتی دابینی دارایی پەکەکە
هێزە سەربازییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ماڵی 100 هاووڵاتی تورکیا کە زۆربەیان کوردن و ژمارەیەکیان دەستگیر کرد.
-
لە ماوەی 5 ساڵدا؛
123 منداڵ لە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی کوردستانی تورکیا گیانیان لەدەست داوە
ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک نیشانی دا کە ژمارەیەکی زۆر منداڵ لە ئەنجامی پێکدادان لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا کوژراون، ئاوارە بوون و تووشی کێشە دەروونی هاتوون.
-
هێرشی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە ئامەد
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەوڵی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ کردنە ئامانجی بنکەیەکی سەربازی ئەو وڵاتە لە ئامەد هەواڵی دا.
-
ڕۆژنامەیەکی تورکیایی ڕایگەیاند:
سوپای تورکیا لە شڕناخەوە سەرباز دەنێرێتە سنوورەکانی هەرێم
دەیان ئۆتۆمبیل هەوڵی گواستنەوەی هێزی سەربازی تورکیا لە ڕێگای شڕناخ بۆ ناوچەی ئۆپراسیۆنی لە هەرێمی کوردستانیان دا.
-
هاوسەرۆکی لقی ئامەدی هەدەپە بە نزیکەی ١١ ساڵ زیندان سزا درا
هاوسەرۆکی لقی ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە نزیکەی ١١ ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
-
بە تاوانی بەشداری لە پرسەی ئەندامێکی پەکەکە؛
سزای زیندانی بۆ شارەوانی پێشووی هەدەپە دەرکرا
فیلیز بولوت تەکین شارەوانی سوور، بە تاوانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ئەندامێکی پەکەکە لە کارەکەی دوور خرایەوە و بە 7 ساڵ و نیو زیندانی سزا درا.
-
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا:
سێ سەربازی تورکیا لە ئامەد کوژران و بریندار بوون
لە پێکدادانی سەربازانی تورکیا و پەکەکە لە پارێزگای کوردنشینی ئامەد، سەربازێکی تورکیا کوژرا و دوو سەربازی دیکە بریندار بوون.
-
ئامێری سیخوڕی لە باڵەخانەی ناوەندی هەدەپە لە ئەستەنبۆڵ دۆزراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە دۆزینەوەی ژمارەیەکی زۆر ئامێری بیستن لە باڵەخانەی ناوەندی هەدەپە لە ئەستەنبۆڵ هەواڵی دا.
-
پارتی دیمۆکراتی کورد لە ئامەد دامەزرا
پارتی تازە دامەزراوی دیمۆکراتی کورد لە ڕێکەوتی ١٢ ی سێپتەمبەری ئەمساڵ بە بەڕێوە بردنی یەکەم کۆنگرەی لە ئامەد بە شێوەی فەرمی هاتنی خۆی بۆ بواری سیاسی تورکیا ڕادەگەیێنێت.
-
لە زیندان کوجاعەلی؛
پەرلەمانتارێکی کوردی تورکیا مانی لە خواردن گرت
چاغلایان دەمیرل نوینەری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا لە هەدەپەوە لە زیندانی ئەمنیەتی ژنانی کوجاعەلی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
-
ئەندامانی ئەنجومەنی پەروەردەی زمانی کوردیان تێدایە;
دەستگیری بەربڵاوی چالاکانی مەدەنی و سیاسی کورد لە تورکیا
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە هێرش بۆ سەر ماڵی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردی لە ئامەد ژمارەیەکی زۆر لە ئەو چالاکانەی دەستگیر کردووە.
-
ئاڵتان تان باسی دەکات:
چۆن پرۆسەی ئاشتی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا وەستا
پەرلەمانتارێکی پێشووی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا هۆکاری تێکدانی ڕەوتی دانوستانی کورد-تورک لە تورکیای ڕۆڵی زلهێزەکان لە ڕەوتی ئاشتی تورکیا وەسف کرد.
-
دادستێنی ئەنقەرە داوای زیندانی کردنی ٢٠ چالاکی سیاسی کورد دەکات
دادستێنی کۆماری تورکیا بە تەواو کردنی دۆسیەی ٢٠ چالاکی سیاسی و نوێنەری پێشووی کوردی تورکیا، دۆسیەکەی بە داواکاری بۆ زیندانی کردن ڕەوانەی دادگا کرد.
-
هاوپەیوەند بە خۆپیشاندانی کۆبانێ؛
٨٢ چالاکی سیاسی-مەدەنی کورد لە تورکیا سزا دران
دادستێنی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە سزای زیندانیی ٨٢ چالاکی سیاسی-مەدەنی کوردی تورکیای هاوپەیوەند بە دۆسیەی خۆپیشاندانی کۆبانێ، لە سالی ٢٠١٤ دەرکردووە.
-
سزای 10ساڵ زیندان بۆ پەرلەمانتارێکی کوردی تورکیا
ڕەمزیە توسون، نوێنەری کوردی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا درا.
-
ئەمیری داعش لە ئامەد دەستگیر کرا
نیهاد تووران ، ئەمیری داعش لە ئامەد لەلایەن هێزەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆرەوە دەستگیر کرا.
-
پەروین بۆلدان:
کۆتایی بە دوژمنایەتی لەگەڵ کورد بهێنن
هاوسەرۆکی هەدەپە لە یەکەم ساڵڕۆژی لەکار لابردنی شارەوانەکانی سێ گەورەشاری کوردنشینی تورکیا داوای لە دەسەڵات کرد کە کۆتایی بهێنن بە دوژمنایەتی لەگەڵ کورد.
-
دادگای تورکیا ڕایگەیاند:
شارەوانی ئامەد بە ٩ ساڵ زیندان سزا درا
دادگای تورکیا سەبارەت بە دۆسیەی شارەوانی لەکار دوور خراوی گەورەشاری ئامەد، سزای ٩ ساڵ و ٤ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانیی بۆ ناوبراو دەرکرد.