حەشدی شەعبی
-
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق:
هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی جێگای قبووڵ کردن نییە
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بەیاننامەیەكی لەبەرامبەر بۆردومانەكانی سوپای ئەمریكا بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار بڵاوكردەوە.
-
لە پارێزگای ئەنبار;
هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی عێراق
لە راگەیەندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق هاتووە: "لە بۆردومانی ئەمریكا بۆ سەر حەشدی شەعبی ۴ كەس كوژراون و ۳۰ی دیكەش برینداربوون.
-
ئەمیرێکی داعشی لە فەلووجە دەستگیر کرا
یەکێک لە ئەمیرەکانی داعش لە فەلووجە لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستگیر کرا.
-
لە لایەن سیستەمی دادوەری عێراقەوە؛
بکوژەکانی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی دەستگیر دەکرێن
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، بڕیاری دەستبەسەر کرانی بۆ ١٤ کەسی تۆمەتبار بە کوشتنی شەهید عەلیاوی لە فەرماندەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەو وڵاتە دەرکرد.
-
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند:
حەوت هێزی حەشدی شەعبی لە تەقینەوەیەکدا لە سامرا شەهید بوون
سهرچاوهیهكی ئهمنی لە سامەڕا رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لهشاری سامهڕا حەوت چەکداری حەشدی شەعبی شەهید کران.
-
حەشدی شەعبی ١٠٠ بۆمبی لە کەرکووک پووچەڵ کردەوە
هێزەکانی بەسیجی خەڵکی عێراق ناسراو بە حەشدی شەعبی ١٠٠ بۆمبی لە پارێزگای کەرکووک دۆزیەوە و پووچەڵی کردەوە.
-
پاش گومان لە هێرشی تیرۆریستانی داعشی؛
جێگربوونیی بەربڵاوی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی عێراق و سووریا
پاش بە دەستگەیشتنی زانیاری لەبارەی پیلانی تیرۆریستانی داعش بۆ هێرش کردنە سەر عێراق لە سنووری سووریاوە، هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕەوانەی ناوچەکە کران.
-
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی هەواڵی دا؛
فەرمان بە هێزەکانی حەشدی شەعبی دراوە نزیکی خۆپیشاندەران نەکەونەوە
ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە عێراق داوای لە هێزەکانی کرد کە لە نزیکی کۆبوونەوەی خۆپیشاندەران جێگیر نەبن.
-
واشنتۆن گەمارۆی خستە سەر ٤ کەسایەتی عێراقی/کاردانەوەی عەسائیب
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا چوار کەسایەتی عێراقی بە ناوەکانی خەمیس فرحان خنجر عیساوی، لەیس خەزعەلی، قەیس خەزعەلی و حسێن فەلاح لامیی گەمارۆ دا.
-
بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک؛
حەشدی شەعبی سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق هوشداری دا
وەفدی حەشدی شەعبی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک هوشداری دا کە داعش بە کەڵک ئاوەژۆیی لە هەلومەرجی ئەمنی و سیاسیی ئێستای عێراق دەستی داوەتە هێرش و پەلاماردانی هەندێک لە ناوچەکانی عێراق.
-
بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد:
حەشدی شەعبی: دژی خۆپیشاندەرانی عێراقی ئۆپراسیۆنی مەیدانیمان نەکردووە
هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە بەیاننامەیەکیان دەرکرد.
-
پەیامی حەشدی شەعبی بۆ خۆپیشاندەران
حەشدی شەعبی عێراق لە پەیامێکدا بۆ خۆپیشاندەران وتی: ئەمڕۆ ئێمە لە گەڵ ئێوە لە یەک ڕیزداین و لە گەڵتان داوای مافی ئێوە دەکەین و پاڵپشتی لە داوا ڕەواکانی ئێوە دەکەین.
-
حەشدی شەعبی:
بەرپرسی سەربازی داعش لە باکووری عێراق دەستگیر کرا
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەستگیر کرانی بەپرسی سەربازی داعش لە تەلەعفەر هەواڵیان دا.
-
کاردانەوەی حەشدی شەعبی بە هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا
جێگری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی کاردانەوەی نیشان دا بە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا.
-
بەشداری ٣٠٠٠ هێزی حەشدی شەعبی بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئەربەعین
بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ٣ هەزار هێزی حەشدی شەعبی لە دابین کردنی رێوڕەسمی ئەربەعینی حسێنی (د.خ) بەشدارییان کردووە.
-
فالح فەیاز:
هەوڵی دوژمنان بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق شکستی هێنا
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند کە هەوڵی دوژمنان بۆ تێکدانی ئاسایشی ئەو وڵاتە شکستی هێناوە.
-
یادداشتی مێهر؛
ناڕەزایەتیەکانی عێراق و هۆکاری تەشەنەپێدانی لە لایەن وڵاتانی دەرەکییەوە
گۆڕانکارییەکانی ئێستای عێراق و ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتەدا لە سای پلان داڕێژیی دەرەکی و تەشەنە پێدانی لە لایەن کەسانی غەرەزاوی ڕەهەندی دیکەی گرتۆتە بەر.
-
مێهر شرۆڤەی کرد;
نائارامییەکانی عێراق؛ ئامانجەکانی درۆ نیشان دانی پرسێک
لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی عێراق لە لێکدانەوەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە هەواڵی داوە بەڵام بڕێک لایەنەکان بە دوای قۆستنەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکن.
-
هێرش کرایە سەر حەشارگەیان؛
کوژرانی ۱۲ چەکداری داعشی لە ڕۆژاوای عێراق
هێزە عێراقییەکان توانیان لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ڕۆژاوای عێراق لانی کەم ۱۲ چەکداری داعشی بکوژن.
-
حەشدی شەعبی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر خانەقینی پووچەڵ کردەوە
هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق هێرشی تیرۆریستەکانی داعش بۆ سەر ناوچەی خانەقین لە پارێزگای دیالەیان پووچەڵ کردەوە.
-
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات:
هەسەدە بە هیچ لەونێک دەستی لە هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی نەبووە
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سووریای دیموكرات ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە، كە ئاراستەی ئەو هێزانە دەكرێت بەوەی تێوەگلاوبن لە هێرشكردنە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ڕێگای فرۆكەی بێفرۆكەوانەوە.
-
هێرش کرایە سەر بنکەی حەشدی شەعبی لە ئەنبار
بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار کەوتە بەر هێرشێکی ئاسمانی.
-
جێگری ئەمینداری گشتیی نۆجەبا بۆ مێهر:
بەرەی بەرخۆدان بە ئاسانی دەتوانێ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بکاتە ئامانج
جێگری ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی "نۆجەبا"ی بە ڕوون کردنەوەی شێوەی وەڵامدانەوەی بەرخۆدان بە هێرشەکانی دژی حەشدی شەعبی، جەختی کرد: بەرخۆدان ئەوڕۆکە پێشکەوتەترین چەکەکان و هەزارن مووشەکی پێیە.
-
عادڵ عەبدولمەهدی ئاشکرای کرد:
ڕۆڵی مونافقین لە هێرشکرانە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە ڕۆڵی مونافقین لە هێرش کرانە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی عێراق کرد.
-
بنکەکانی حەشدی شەعبی لە بوکەمال کرایە ئامانج
ڕاپۆرتەکان لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە شاری بوکەمال لە سووریا هەواڵیان دا.
-
بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق؛
فەرماندەیی هاوبەشی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ڕێک دەخرێتەوە
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی ڕێکخستنی دووبارەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەو وڵاتە ئاڵبەت ئەم جارە بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دەرکرد.
-
لە رۆژهەڵاتی عێراق؛
هێزەکانی حەشدی شەعبی فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانیان داخست
هیزی خۆبەخشی عێراقی ناسراو بە حەشدی شەعبی لە داخستنی فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان لە پارێزگای دیالە لە رۆژهەڵاتی عێراق هەواڵی دا.
-
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح:
کاتی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریکا گەیشتووە
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق وێرای خەسارمەند وەسف کردنی مانەوەی ئەمریکا لە عێراقدا ڕایگەیاند: کاتی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و واشنتۆن گەیشتووە.
-
ئەمریکا ڕایگەیاندووە:
هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی کاری فڕۆکەکانی ئیسرائیل بووە
ئەندامی کومیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەریخست کە واشنتۆن دەوڵەتی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە کە ئیسرائیل لە چەند هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی عێراق دەستێوەردانی هەبووە.
-
فەرماندەی پۆلیسی کەربەلا ڕایگەیاند:
قەدەغە بوونی گەشتی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی مەزارگەی ئیمام حسێن
فەرماندەی پۆلیسی کەربەلا لە قەدەغە بوونی گەشتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە دەوروبەری مەزارگەی پیرۆزی ئیمام حسێن(د.خ) و حەزرەتی ئەبولفەزل لە ڕێوڕەسمی عاشوورا هەواڵی دا.