هەدەپە
-
دادستێنی ئەنقەرە داوای زیندانی کردنی ٢٠ چالاکی سیاسی کورد دەکات
دادستێنی کۆماری تورکیا بە تەواو کردنی دۆسیەی ٢٠ چالاکی سیاسی و نوێنەری پێشووی کوردی تورکیا، دۆسیەکەی بە داواکاری بۆ زیندانی کردن ڕەوانەی دادگا کرد.
-
سەرۆکی هەدەپە لە پارێزگای قارس دەستگیر کرا
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای قارس لە هەڵمەتێکدا دژی هەدەپە 19 ئەندامی ئەو پارتەیان دەستگیر کرد.
-
پەروین بوڵدان:
بێ گومان حزبەکەی ئەردۆغان بەم زووانە دەسەڵاتەکەی لەدەست دەدات
پەروین بوڵدان لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە لە دەستگیری سیاسەتوانانی کورد، وتی: پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە سەروبەندی لەدەست دانی دەسەڵاتەکەیە.
-
جێگری پارتی نیشتمانی تورکیا:
حزبی کوردیی هەدەپە ئەبێ دابخرێت
جێگری پارتی نیشتمانی تورکیا لە لێدوانێکدا بە پاڵپشتی لە دەستگیری سیاسەتوان و پەرلەمانتارە پێشووەکانی هەدەپە لە گەڵاڵەی داخرانی هەدەپە بەرگری کرد.
-
لە گەڵ فیگن یوکسێک داغ؛
دادگای ئەنقەرە سزای زیندانی بوونی دەمیرتاش درێژ کردەوە
لقی ٢ ی دادگای ئاشتی و سزای ئەنقەرە لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی ٦-٨ ئۆکتۆبەر، خۆپیشاندانی کۆبانێ سزای زیندانی بوونی دەمیرتاش و یوکسەکداغی درێژ کردەوە.
-
پێشوازی بەربڵاو لە کتێبی فیگن یوکسکداغ/لە ١٥ ڕۆژدا ١٠ هەزار بەرگی فرۆشرا
کتێبی " دیوارگەلێک کە هەر دەڕووخن" لە نووسینی فیگن یوکسکداغ لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا، ١٠ هەزار بەری لێ فرۆشرا.
-
به تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ پەکەکە;
17 سیاسەتوانی کوردی تورکیا خرانە زیندانەوە
١٧ سیاسەتوانی کوردی تورکیا لەوانە وتەبێژی هاوبەشی هەدەکە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و پڕوپاگەندا بۆ ئەوان سزای زیندانیان بەسەردا سەپا.
-
سزای 10ساڵ زیندان بۆ پەرلەمانتارێکی کوردی تورکیا
ڕەمزیە توسون، نوێنەری کوردی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا درا.
-
لە دیمانە لەگەڵ رۆژنامەی میدیا سکوب باسی کرد؛
لێدوانی نوێی دەمیرتاش سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی سیاسی
هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەبارەت بە دۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی لە تورکیا لێدوانێکی دا و وتی:بەندکراوانی تورکیا لە تراژیدیای مرۆڤایەتیدا دەژین.
-
هاوژینی دەمیرتاش:
ئیزن بە سەلاحەدین دەمیرتاش نادرێت چاوی بە بنەماڵەکەی کەوێت
هاوژینی سەلاحەددین دەمیرتاش ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە بیانووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەرانبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ڕێگە نادەن کچەکانی چاویان بەباوکیان بکەوێت لە زینداندا.
-
پارتی دیمۆکراتی گەلان هۆشداریی دا:
ئەردۆغان وڵاتی تورکیا بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەبات
پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگەیاند: بەردەوام بوون لەسەر ئەو سیاسەتانەی ئێستای رەجەب تەیب ئەردۆغان، جگە لە خۆدورکردنەوە لە راستیەکان هیچی دیکە نیە و وڵات بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەبات.
-
پەروین بۆلدان:
کۆتایی بە دوژمنایەتی لەگەڵ کورد بهێنن
هاوسەرۆکی هەدەپە لە یەکەم ساڵڕۆژی لەکار لابردنی شارەوانەکانی سێ گەورەشاری کوردنشینی تورکیا داوای لە دەسەڵات کرد کە کۆتایی بهێنن بە دوژمنایەتی لەگەڵ کورد.
-
وتەبێژی هەدەپە:
ڕێگای چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانە
وتەبێژی هەدەپە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی جەهەپە سەبارەت بە کوردەکان و جەختی ئەو پارتە لەسەر چارەسەری کیشەی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و گفتوگۆ لەگەڵ ناوبراوی تەنیا ڕێگاچارەی پرسی کورد ڕاگەیاند.
-
سەرۆکی CHP:
سەلاحەدین دەمیرتاش دەبێ ئازاد بکرێت
کهمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گهلی کۆماریی تورکیا داوای ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی کوردی کرد.
-
حەسیپ کاپلان:
چاوەڕوانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیاین
کاپلان، سیاسەتوانی کوردی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕەوتی هەڵبژاردن لە ئەو وڵاتە لەسەر بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت جەختی کرد.
-
خۆپیشاندان لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەچوو؛
داواکاری بۆ کۆتایی هێنان بە زیندانی کردنی ئۆجەلان
ڕێکخراوە مەدەنی و ئەنجومەن و ڕەوتە سیاسییەکانی کوردی تورکیا بە گردبوونەوە لە بەردەم بینای هەدەپە لە ئەستەنبۆڵ خوازیاری کۆتایی هێنان بە زیندانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوون.
-
سیاسەتوانێکی کوردی تورکیا لە زیندان کۆچی دوایی کرد
ئەردینج تولای، سیاسەتوانی کوردی تورکیا کە پاش تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و ناجێگیر بوونی باری تەندروستیی لە زیندانی تیپی F ی بتلیس نێردرابووە زیندانی ماڵەوە، کۆچی دوایی کرد.
-
مەدحەت سەنجەر:
هەدەپە هیچ دەروەستی بە پەکەکەوە نییە
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) بوونی هەر جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان ئەو حزبە و پەکەکەی ڕەت کردەوە و جەختی لە بریاری سەربەخۆی هەدەپە کرد.
-
دیداری وەفدی کورد لە گەڵ حزبەکەی ئەردۆغان
وەفدێکی پەرلەمانی لە پارتی داد و گەشە (AKP) لە گەڵ وەفدێکی پارتی کوردیی دیموکراتکی گەلان (HDP) لە پەرلەمانی تورکیا دیدار و گفتوگۆیان کرد.
-
شارەوانی پێشووی شاری نوسەیبینە؛
تورکیا 29 ساڵ زیندان بە سەر سیاسەتوانێکی کورد دەسەپێنێت
سارا کایا، شارەوانی پێشووی نوسەیبین لە پارێزگای ماردین لە پارتی دیمۆکراتی گەلان(هەدەپە) بە تۆمەتی تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی وڵات و ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان، سزای ١٦ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا.
-
نوێنەری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا:
تورکیا ئەمڕۆ پەکەکە و سبەی پارتی و یەکێتی دەکاتە ئامانج
نوێنەری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا بە ڕەخنە لە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە، پارتی دیمۆکرات و یەکێتیی وەکوو ئامانجەکانی دواتری تورکیا لە هەرێمی کوردستان وەسف کرد.
-
کۆمپانیای ڕاپرسی MAK تورکیا:
دەنگەکانی ئاک پارتی بۆ سەدا ٣٠ نزم بووەتەوە
کۆمپانیای ڕاپرسی پاک بە بڵاو کردنەوەی دوایین ڕاپرسییەکانی خۆی سەبارەت بە دەنی پارتە سیاسییەکان لە تورکیا، دەنگی پارتی دەسەڵاتداری تورکیای ٣٠ لەسەد پێش بینی کردووە.
-
هەدەپە ئاشکرای دەکات:
کێیە ڕێگە نادات سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت
هەدەپە وێرای ئاماژە بە حوکمی ئەم دواییەی دادگەی دەستووری تورکیا، دەزگای سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی بە چەقخستنە بەردەم جێبەجێ کردنی حوکمی ئازادی سەلاحەدین دەمیرتاش تۆمەتبار کرد.
-
ڕۆژێک پێش ڕێپێوانی لایەنگرانی هەدەپە؛
پەیامی سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە بۆ گەلی تورکیا
سەلاحەدین دەمیرتاش یەک ڕۆژ پێش لە دەسپێکی ڕێپێوانی ناڕەزایەتی ئەو پارتە لەژێر ناوی " ڕێپێوانی دیمۆکراتیک لە بەرانبەر کوودەتا" لە پەیامێکدا وتی: تەنانەت گەر لایەنگری هەدەپەش نین بۆ برایەتی و ئاشتی لە ماڵەکانتان بێنە دەرەوە
-
پاش وەرگرتنەوەی مافی نوێنەرایەتیان؛
لەیلا گۆڤەن و دوو نوێنەری دیکەی کورد دەستگیر کران
دوابەدوای پەسەند کرانی وەرگرتنەوەی مافی نوێنەرایتی پەرلەمان لە لەیلا گۆڤەن، نوێنەری حەکاری و مووسا فاریس ئوغڵولاری، نوێنەری ئامەد و ئەنیس بەربەرئوغڵو نوێنەری ئەستەنبۆڵ دەستگیر کران و ڕەوانەی زیندان کران.
-
لە لایەن سەرپەرەشتێکی شارەوانییەوە؛
کتێبخانەی جەلادەت بەدەرخان لە شاری سێرت ڕووخێندرا
سەرپەڕەشتی حکومی شارەوانی سێرت لە چوارچێوەی فەرمانێک بۆ پەرەدان بە پڕۆژەی تراموا، کتێبخانەی دیرۆکی و مێژوویی جەلادەت بەدەرخانی لەو شارەدا ڕووخاند.
-
لە پارێزگای باتمان؛
هاوسەرۆکەکانی هەدەپە لە ماڵەوە زیندانی کران
عومەر کولپلو و قاتمە ئابلای، هاوسەرۆکەکانی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) بە فەرمانی دادوەر و بە دانانی بارمتە و مەرجی نەچوونە دەرەوە لە ئەو وڵاتە و زیندانی بوون لە ماڵەوە، ئازاد کران.
-
لێبوردنی نێودەوڵەتی :
سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاوالا بەپەلە ئازاد بکرێن
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە مەترسی زۆری کۆرۆنا داوای ئازادی زیندانییە سیاسییەکانی وەکوو دەمیرتاش و کاوالا دەکات.
-
لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە؛
چەند سیاسەتوانی کورد لە ئامەد و شانلیئۆرفا دەستگیر کران
هێزەکانی ئاسایش و دژەتیرۆری تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژی ڕێکخراوگەلی مەدەنی و حزبە سیاسییەکانی کورد، چەند سیاسەتوانی کوردیان لە ئامەد و شانلی ئۆرفا دەستگیر کرد.
-
لە دیدار لە گەڵ ئەردۆغان:
داخوازیی پەرلەمانتاری موسڵمانی ئەمریکی بۆ ئازادیی زیندانیانی کورد
ئیلهان عومەر، نوێنەری دیمۆکراتەکانی ئەمریکا کە پێشتر دژایەتی خۆی لەگەڵ گەمارۆدانی تورکیا بە بۆنەی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان دەربڕیبوو داوای ئازادی زینداییە سیاسییە کوردەکان لە تورکیای کردووە.