پەکەکە
-
عوسمان ئۆجالان کۆچی دوایی کرد
عوسمان ئۆجالان برای ڕێبەری پەکەکە بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
-
ئهنجومهنى ئاسایشى ههرێمی کوردستان:
پەکەکە و کۆمەڵێک قاچاغچی هۆکاری کۆچ کردنی کورد بۆ هەندەرانن
ئهنجومهنى ئاسایشى ههرێمی کوردستان ڕایدهگهیهنێت: پەکەکەو کۆمەڵێک قاچاغچیو هەندێ کۆمپانیای گەشتوگوزارو هەندێک بازرگانو ژمارهیهك كهسایهتى سیاسى هۆكارى كۆچى گهنجانن لهههرێمى كوردستان.
-
مێدیاکانی تورکیا پاگەندەیان کرد:
مەرگی نازلی تاش پینار ئەندامی کومیتەی ناوەندی کەجەکە-پەکەکە
مێدیاکانی تورکیا پاگەندیان کرد کە یەکێک لە ئەندامانی کومیتەی ناوەندی کەجەکە لە ئۆپراسیۆنی میت سوپای تورکیا لە گارە گیانی لەدەست داوە.
-
نووری مەحموود:
تورکیا دەیەوێ پرۆژەی "سڕینەوەی کورد"ی عەفرین لە سەرێکانی و گرێ سپیش بەڕێوە ببات
وتەبێژی یەپەگە وێڕای ئاماژە بە پرۆژەی "سڕینەوەی کورد" تورکیا لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی، داکۆکی کردە سەر یەکگرتوویی دەسەڵاتە پێوەندیدارەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی سووریا.
-
بە بریاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا؛
دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زستانەی سڕینەوەی پەکەکە لە شاخەکان
بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی هێزە چەکدارەکانی تورکیا دژی پەکەکە لە کوردستانی تورکیا دەستی پێ کرد.
-
پەرلەمانی بریتانیا داوای دەکات؛
هەوڵ بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان
نوێنەرانی پەرلەمانی بریتانیا ڕایانگەیاند کە خستنی ناوی پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان لەلایەن ئەو وڵاتە دەتوانێت پێداچوونەوەی بەسەردا بکرێت.
-
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان :
ئەمریکا نابێت پاڵپشتی هێزە کوردییەکان لە سووریا بکات/ پێویست بێت هێرش دەکەین
ئەردۆغان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە پاڵپشتی ئەمریکا لە یەپەگە وتی کە لە ئەگەری ئەنجامی هەر کارێک لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە هێرش دەکاتە سەر کوردستانی سووریا.
-
وەزارەتی بەرگری تورکیا هەواڵی دا؛
سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی سەربازێکی ئەو وڵاتە لە ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.
-
لە دە ساڵی دواییدا؛
دەرکردنی 8 هەزار و 585 هاووڵاتی بیانی لە تورکیا بە تاوانی تیرۆریزم
تورکیا لە دە ساڵی دواییدا 8 هەزار و 585 هاووڵاتی بیانی بە تاوانی تیرۆریست بوون دەکردووە.
-
جەمیل بایک:
کوردی سووریا و دەوڵەتی ناوەندی دوژمن نین/دیمەشق و پەکەکە پێوەندی مێژووییان هەیە
جەمیل باییک پێی وایە کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی دیمەشق کێشەیەکیان پێکەوە نییە و ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا لە گرەوی هاوکاری و گفتوگۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دیمەشقە.
-
بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمان؛
تورکیا درێژە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سووریا و عێراق دەدات
گەڵاڵەی درێژ کردنەوەی مۆڵەتی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سووریا و عێراق لە لایەن پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند کرا.
-
پەکەکە رایگەیاند:
323 جار لە شەش مانگی ڕابردوو لەلایەن تورکیاوە چەکی کیمیایی بەکار هێنراوە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی لقی سەربازی پەکەکە پاگەندەی کرد سوپای وترکیا لە شەش مانگی ڕابردوو لانیکەم 323 جار چەکی کیمیایی بەکار هێناوە.
-
کوژرانی فەرماندەی دەستەی ژنانی پەکەکە لە کەرکووک
تایبەت بیلن فەرماندەی دەستەی ژنانی پەکەکە لە دەوروبەری کەرکووک کوژرا.
-
سولەیمان سۆیلۆ لە دیداری هاوتا ئێرانیەکەی:
تورکیا و ئێران لە شەڕ دژی پەکەکە هاوکاری دەکەن
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە بڕیارە لەگەڵ ئێران لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم و پەکەکە هاوکاری بکرێت.
-
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل:
تورکیا بە ئاشکرا کیمیابارانمان دەکات/ داخوازیی لە نەتەوەیەکگرتووەکان
موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە) ڕایگەیاند: توركیا بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا گازی کیمیایی لەدژی هێزەکانمان بەکاردەهێنێت، داوای لە دەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد لێکۆڵینەوە لەوبارەوە بکەن.
-
چی دیکە دژی دیمەشق و ئەمریکایش شەڕ دەکات
ئەردۆغان دژی کوردەکان، حکومەتی سووریا و ئەمریکا شەڕی راگەیاند
ئەردۆغان هەڕەشەی کرد کە لەمەوبەدوا لایەنەکانی شەڕی تورکیا لە سووریا نەک هێزەکانی پەکەکە و یەپەگە بەڵکوو هێزەکانی هاوپەیمانان، ئەمریکا و دەوڵەتی سووریاش دەبێت.
-
کوژرانی 5 ئەندامی پەکەکە لە گارە و ئاواشین
5 هێزی پەکەکە لە بوردمانی ناوچەی ئاواشین و گارە لەلایەن تورکیاوە کوژراون.
-
پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو؛
نەمانی متمانەی پارتەکان لای ئێزدییەکان/پێشوازی لە بەربژێرە سەربەخۆکان زیاترە
ئێزدیەکان دەڵێن لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق دەیانەوێت بە پێچەوانەی هەمیشە، دەنگ نەدەنە پارتە کوردییەکان و بەربژێرە سەربەخۆکان بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵببژێرن.
-
ئەناتۆڵی پاگەندەی کرد:
ئوزجان ییلدیز ئەندامی باڵای پەکەکە لە گاڕە کوژراوە
هەواڵدەریی دەوڵەتی تورکیا پاگەندەی کرد کە ئوزجان ییلدیز ئەندامی باڵای پەکەکە و بەرپرسی قەندیل لە گارە کوژراوە.
-
خۆبەڕێوەبەری دیمۆکراتی شەنگال:
ئیزن نادەین پارتی بە بێ ڕێککەوتن بگەڕێتەوە شەنگال
ئەندامانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەو ناوچە لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایانگەیاند کە ئیزن نادەن پارتی بە بێ ڕێککەوتن بگەڕێتەوە شەنگال.
-
ئێلهام ئەحمەد:
بایدن بەڵێنی داوە لە کوردستانی سووریادا دەمێنێتەوە
ئێلهام ئەحمەد ڕایگەیاند مانەوەی ئەمریکا تا کاتی چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا پێویستە و دەوڵەتی ئەمریکا بەڵێنی داوە لە سووریا بمێنێتەوە.
-
هەواڵدەری دەوڵەتی تورکیا پاگەندەی کرد؛
کوژرانی فەرماندەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە شاخی قەندیل
هەواڵدەری دەوڵەتی تورکیا پاگەندەی کرد محمت خەتیب ئاریتورک یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە لە قەندیل کوژراوە.
-
هەواڵدەری دەوڵەتی تورکیا پاگەندەی کرد:
تیرۆری ئەندامێکی کومیتەی ناوەندی پەکەکە لە قامیشلۆ
هەواڵدەری دەوڵەتی تورکیا پاگەندەی کرد یەکێک لە ئەندامانی کومیتەی ناوەندی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی تورکیا کوژراوە.
-
پەکەکە بابەتێکی هەستیار دەوورژێنێت؛
پارتی بە درۆن سیخوڕی بۆ تورکیا دەکات/ شەڕیان لە مەیدانی پەکەکە کردووە
هێزهكانى پاراستنى گهل (ههپهگه ـ باڵى چهكداریی پهكهكه) ئاشكرایدهكات، فڕۆكهى بێ فڕۆكهوان (درۆن)ى پارتى دیموكراتى كوردستان چاودێرى ناوچهیهكى كردووه كه پهكهكهى لێیهو دواتریش توركیا گهیشتۆته ئاسمانى ئهو ناوچهیهو بۆردومانێكى چڕى كردوه.
-
بەیاننامەی پەکەکە سەبارەت بە تیرۆری یاسین بولوت لە سلێمانی
کومیتەی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا بە تیرۆری یاسین بولوت لە شاری سلێمانی کاردانەوەی نیشان دا.
-
مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا پاگەندەیان کرد:
بەرپرسی پەیوەندی دەرەوەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژرا
مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا پاگەندەیان کرد کەسێک کە دەوترێت بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەکەکە بووە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.
-
لە ئاڤاشین و مەتینا:
هەپەگە کوژرانی 9 سەربازی تورکیای راگەیاند
ناوەندی ڕاگەیاندنو چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشكرای کردوه، "لەئاڤاشین چوار سهربازو لەمەتیناش پێنج سهربازى دیكه كوژراون".
-
ساڵح موسلێم:
پیلانێک لە دژی کوردەکان و پارتی لە ئارادایە/ پارتی ژیرانە هەڵسوکەوت بکات
ساڵح موسلێم سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە وەکوو پیلانێک لە دژی هەموو کوردەکان و پێش لە هەموویان پارتی هۆشداریی دا و داوای هەڵوێستی ژیرانەی پارتیی لە ئەو بارەوە کرد.
-
پێکدادان لەگەڵ پەکەکە و قەدەغەی هاتوچۆ لە ماردین
لە ناوچە ناوەندییەکانی ماردین بەهۆی پێکدادان لەگەڵ پەکەکە تا ڕاگەیاندنی دوایی قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیێندرا.
-
گۆڤاری ئەلبوابە شرۆڤەی کرد:
تورکیا لە کێشەی ناوخۆیی کوردەکان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە کەڵک وەردەگرێت
گۆڤاری ئەلبوابە هۆشداری دا تورکیا بۆ ئەوەی پەکەکە تووشی خەسار بکات، لە کێشەی ناوخۆیی حیزبە کوردەکان کەڵک وەردەگرێت.