لافاو
-
وێنە:
لافاو لە ئیمارات
بە هۆی باران بارینی بەخوڕ و هاتنی لافاو لە "راس الخیمە" ی ئیمارات خەساری زۆر بەر خەڵک کەوتووە.
-
یارمەتییەکانی کۆمیساریای باڵای ئاوارەکان بۆ لافاو لێدراوەکانی ئێران زیاد دەکرێت
کۆمیساریای باڵای ئاوارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەو بنکە لە هەوڵدایە تا یارمەتی زیاتر بنێرێت بۆ لافاولیدراوەکانی ئێران.
-
یارمەتی مرۆڤدۆستانەی ئیمارات و عەرەبستان گەیشتە ئێران
مانگی سووری ئیمارات لە ناردنی فڕۆکەیەک یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ لافاولێدراوەکانی ئێران هەواڵی دا.
-
یارمەتی نوجەبا بە لافاولێدراوەکانی ئەهواز و حەمیدیە
کاروانی بزووتنەوەی بەرخۆدانی نوجەبا یارمەتییەکانی خۆی گەیاندە دەستی خەڵکی لافاولێدراوی خووزستان.
-
بە هاوڕیی ئۆرکێسترای فیلارمۆنیکی کوردستان؛
کونسێرتی خێرخوازی عادڵ نادری بۆ لافاولێدراوانی وڵات
عادڵ نادری بە هاوڕیی ئۆرکێسترای فیلارمۆنیکی کوردستان کونسێرتێکی خێرخوازی لە شاری سنە بەڕێوە دەبات و کۆی داهاتی ئەو کونسێرتەش بۆ لافاولێدراوانی وڵات خەرج دەکرێت.
-
کۆنسێرتی خێرخوازیی شارام نازری بۆ لافاولێدراوەکانی ئێران
ئافیسێری دەنگ و ئاوازی ئێران بڕیارە کۆنسێرتێکی مۆسیقایی بۆ یارمەتی دانی لافاو لێدراوەکان لە زانکۆی سەنعەتی شەریفی تاران بەڕێوە ببات.
-
ئێران هەڕەشەی لە ئەورووپا کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دواکەوتنی ئەورووپییەکان لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان، وتی: پێیان وانەبێ کە ئێران چاوەروانیان دەبێت.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند:
لافاو ۳۵ هەزار میلیارد تمەن خەساری لە ئێران داوە
وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند کە لافاوەکانی ئەم دواییە کە ۲۵ پارێزگای گرتەوە تا ئێستا ۳۰ بۆ ۳۵ هەزار میلیارد تمەن خەساری لە وڵات داوە.
-
سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان:
لافاو سێ هەزار میلیار خەساری لە کوردستان دا/ڕووخانی ١١٢٣ خانوو
سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان وتی: بارینی باران و بەفر لە ڕۆژانی سەرەتای ئەمساڵ و هاتنی لافاو، دوو هەزار و ٩٣٦ میلیار ڕیاڵ خەساری لە ژێرخانەکانی پارێزگای کوردستان داوە.
-
دووهەم وەجبەی یارمەتییەکانی فەڕەنسا ڕادەستی ئێران کرا
باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە تاران لە ڕادەست کردنی دووهەم وەجبەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی ئەو وڵاتە بە ئێران هەواڵی دا.
-
وێنە:
لافاو لە بڕازیل
هاتنی لافاوی تۆقێنەر لە ڕیۆدۆژانیرۆی بڕازیل تا ئێستا لانی کەم ۱۰ کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
-
بە ڕەزامەندی ڕێبەری باڵای ئێران:
کوژراوانی ڕووداوی وەرگەڕانی بەلەم لە گەمیشان شەهید دێنە ئەژمار
کوژراوانی ڕووداوی وەرگەڕانی بەلەم لە گەمیشان کە لە هێزەکانی جەهادگەر بوون و بۆ یارمەتی گەیاندن بە لافاو لێدراوەکان چووبوون بە ڕەزامەندی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بە شەهیدی خزمەت هاتنە ئەژمار.
-
وێنە:
کاروانی یارمەتییەکانی نوجەبای عێراق بۆ لافاو لێدراوەکانی ئێران
کاروانی بزووتنەوەی نوجەبا، ئەندامی حەشدی شەعبی عێراق بۆ یارمەتی لافاو لێدراوەکانی ئێران لە ڕێگای سنووری مێهرانەوە هاتە ئێران.
-
پلانی عەرەبستان و ئیمارات بۆ یارمەتیدانی ناوچە لافاو لێدراوەکانی ئێران
رێکخراوەکانی مانگی سووری عەرەبستان و ئیمارات بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش لە داڕشتنی پلانێکی هاوبەش بۆ کەم کردنەوەی پاشهاتەکانی لافاوی ئەم دواییە لە ئێران هەواڵیان داوە.
-
پاکستان یارمەتی بۆ لافاو لێدراوەکانی ئێران دەنێرێت
ڕێکخراوەی نیشتمانیی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پاکستان یارمەتی مرۆڤ دۆستانە بۆ لافاو لێدراوەکانی ئێران دەنێرێت.
-
ڕۆحانی لە پەیوەندی لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا:
خۆبەخشی سوپا نەبوایه لانیکەم دوو وڵاتی ناوچە دەکەوتە بندەستی داعش
سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەڕەنسا لە پەیوەندیی تەلەفونی سەبارەت بە گرینگترین پرسەکانی دوو لایەن، ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆیان کرد.
-
خاچی سووری نێودەوڵەتی:
ئەمریکا ڕێگە نادات یارمەتی بگاتە لافاو لێدراوەکانی ئێران
خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران ڕێگرە لە یارمەتی گەیاندن بە لافاولێدراوەکانی ئەم وڵاتە و کارێکی نامرۆڤانەیە.
-
لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستانەوە ڕاگەیێندرا:
بانگەوازی هەڕاجی ئاسەوارە هونەرییەکان بۆ یارمەتی بە لافاولێدراوان
حەوزەی هونەری کوردستان بە مەبەستی یارمەتی بە لافاولێدراوانی ئێران داوای لە هەنەرمەندانی پارێزگای کوردستان کرد تا لە گەڵاڵەی هەڕاجی هونەر لە ژێر ناو " لافاو-میهرەبانی" بەشداری بکەن.
-
حزبوڵڵای لوبنان:
ئەمریکا بە شێوەی دڕندانه بەر بە یارمەتیدانی لافاولێدراوانی ئێران دەگرێت
حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیانییەیەک هەوڵی بلقئەمریکا بۆ ڕێگری لە ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بە لافاولێدراوان لە ئێرانی ئیدانە کرد.
-
بە هاوکاریی حەوزەی هونەری کوردستان؛
کۆنسێرتی ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی کوردستان بۆ یارمەتیدانی لافاولێدراوان
ئۆرکێسترای فیلارمۆنیکی کوردستان بڕیارە بە هاوکاریی حەوزەی هونەری کوردستان، کۆنسێرتێک بۆ یارمەتی دان بە لێقەوماوان و لافاولێدراوانی وڵات بەڕێوە ببات.
-
باڵوێزخانەی کوەیت لە تاران ڕاگەیاند؛
دووهەم وەجبەی یارمەتییەکانی کوەیت بۆ لافاو لێدراوەکان گەیشتە ئێران
باڵوێزخانەی کوەیت لە تاران بە دەرکردنی بەیانییەیەک لە ناردنی دووهەم وەجبەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی ئەو وڵاتە بۆ لافاولێدراوەکانی ئێران هەواڵی دا.
-
کاردانەوە بە ئەگەری نوقم بوونی بەغدا بە هۆی هاتنی لافاو
ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا سەبارەت بە ئەگەری نوقم بوونی بەغدا بە هۆی هاتنی شەپۆلێکی بارینی بەهێز و هاتنە سەری ئاوی دیجلە هەڵوێستیان گرت.
-
وێنە:
لافاو لە سووریا
ڕوودانی لافاو لە باکووری سووریا کێشەی زۆری بۆ ۴۰ هەزار کەس لە دانیشتوانی کەمپی ئاوارەکان دروست کردووە.
-
وەڵامی تویتەریی زەریف بە پەمپێئۆ:
بەرپرسانی ئەمریکا فریای خەڵکی خۆیان بکەون
وەزیری دەرەوەی ڕایگەیاند: بەڕێز پەمپێئۆ و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا، فریای زیان پێگەیشتووانی ڕووداوە سروشتییەکانی ناوخۆی ئەمریکا بکەون کە چەندین مانگە لە ڕەنج و نەهامەتیدان.
-
فەرماندەی ئەرتەشی ئێران:
۳ هەزار هێزی ئەرتەش لە شاری پولدۆختەر خەریکی خاوێن کردنەوەی شەقامەکانن
فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران وتی: ۳ هەزار کەس لە شاری پولدۆختەری لوڕستان خەریکن شەقامەکانی شار لە قوڕی پاشماوەی لافاو پاک دەکەنەوە.
-
هاوخەمی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ لافاو لێدراوانی ئێران
سەرۆکی نووسینگەی ئانتۆنیۆ گۆترێش لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی دا سەرەخۆشی و هاوخەمی گۆترشی لە گەڵ دەوڵەت و نەتەوەی ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە بە نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند.
-
وێنە: عەلی حسێنی
دۆخی نالەباری پولدوختەر دوای لافاو
شاری لافاو لێدراوی پولدوختەر پاش دابەزینی ئاستی ئاو ، نیشتووەتە قوڕ و دۆخێکی نالەباری هەیە.
-
زەریف:
گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر لافاولیدراوەکانی ئێران تیرۆریزمی ئابوورییە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: پێشگریی ئەمریکا لە گەیشتنی جیهازاتی یارمەتیی مانگی سوور بە ئێران، تیرۆریزمی ئابوورییە.
-
وتەبێژی ڕێکخراوەی فریاگوزاری:
لافاو لە ئێران ۵۳۵ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
وتەبێژی ڕێکخراوەی فریاگوزاری ئێران ڕایگەیاند لە ڕووداوی لافاوی ئەم ڕۆژانەی ئێران تا ئێستا ۵۷ کوژراو و ۴۷۸ بریندار بووە.
-
وێنە:
یارمەتیدان بە لافاو لێدراوەکانی گەمیشان
کاری یارمەتیدان بە ناوچە لافاولێدراوەکانی پارێزگای گوڵستان لەوانە شاری گەمیشان لە باکووری ئێران بەردەوامە.