ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی
-
تاران بەڵێنە ناڤۆکییەکانی کەمتر کردەوە;
ئێران هەنگاوی پێنجەمی هەڵگرت/ ڕێککەوتنی ناڤۆکی کۆتایی هات
دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند چی دیکە سنوورێک بۆ ژمارەی سانتریفیووژ ناڤۆکییەکانی لەبەرچاو ناگرێت.
-
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی:
ڕێئاکتۆری ئەراک تا ١٤٠٠ مۆدێرن دەکرێت
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: هیوادارین و هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ کە بۆ ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی تاقیکاری ساردی ڕێئاکتۆری ئەراک ئەنجام بدەین.
-
بە مەبەستی گورز وەشاندن لە ئێران؛
لێدوانی نوێ پەمپەئۆ سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی پشکێنەری ئاژانس لە ئێران
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە مەبەستی ورووژاندن و تەشەنەنانەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و ئێران، تۆمەتگەلێکی لە ئێران دا و وتی: دەستبەسەرکرانی پشکێنەری ئاژانس لە ئێران بۆ تۆقاندنی ڕای گشتییە.
-
کاردانەوەی ئاژانسی نێودوڵەتی وەزی ئەتۆمی بە هەنگاوی چوارەمی بەرجامی ئێران
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وەزی ئەتمی لە ئامادەبوونی پشکێنەرانی ئەو ناوەندە لە ئێران بۆ چاودێریی چالاکیگەلی کە پاش هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی تاران بە بەرجام ئەنجام دەدرێت، هەواڵی دا.
-
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بۆ مێهر؛
دەتوانین لە ٤ خولەکدا بگەینە پیتاندنی لە سەدا ٢٠ی ئۆرانیۆم
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە ماوەی مەبەست بۆ گەیشتن بە پیتاندنی لە سەدا ٢٠ وتی: هەر کات بەرپرسانی باڵای نیزام فەرمان بدەن لە ٤ خولەکدا دەگەینە پیتاندنی لە سەدا ٢٠.
-
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی:
٢ حەوتەی داهاتوو سووڕگەی دووهەمی ڕێئاکتۆری ئەراک وەڕێدەخرێت
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی وتی: ٢ حەوتەی داهاتوو سووڕگەی دووهەمی ڕێئاکتۆری داڕشتراوەی ئەراک وەڕێدەخرێت.
-
زەریف لە دیداری کرۆنێل فرووتا:
کەمکردنەوەی پابەندییەکان لە چوارچێوەی بەرجامە / ئاژانس پرێنسیپە پڕۆفێشناڵەکان ڕەچاو بکات
وەزیری دەرەوە هەنگاوەکانی ئێران بۆ کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامیی هەمبەر بە پابەندنەبوونی لایەنە ئەورووپییەکان بە بەڵینەکانیانی چوارچێوەی پاراگرافی ٣٦ی بەرجام شرۆڤە کرد.
-
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی:
بەرجام جادەی یەک لایەنە نییە / ئەورووپا پابەندی بەڵێنەکانی نەبوو
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژە بەوەی کە بەرجام شەقامی یەک لایەنە نییە، وتی: یەکێتی ئەورووپا بەو جۆرەی بەڵێنی دابوو، پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە.
-
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەواڵی دا:
بەرهەم هێنانی ۵۰ تۆن کەیکی زەردی ئۆرانیۆم
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: شوێنی ئەو کانگایانەی کە بۆ بەرهەم هێنانی ئۆرانیۆم هیوابەخشن دیاری کراوە.
-
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی:
ئێران دووبارە پابەندییە ناڤۆکییەکانی کەم دەکاتەوە
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: لە درێژەی دەستەوەستانی ئەورووپییەکان لە ڕاپەڕاندنی پابەندییەکانی بەرجام، بە پێی پلانی پێشتر ڕاگەیێندراو، ئێران نزیکەی مانگێکی دیکە هەنگاوی سێهەم هەڵدەگرێت.
-
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی:
ئێران ٢٤ تۆن ئۆرانیۆمی لە ماوەی بەرجامدا پیتاندووە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە دانیشتنی فراکسیۆنی سەربەخۆیان ڕایگەیاند کە ئێران لە پاش بەرجام نەک ٣٠٠ کیلۆ ئۆرانیۆم، بەڵکوو ٢٤ تۆن ئۆرانیۆمی پیتاندووە.
-
پاش لێدوانەکانی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی؛
کاردانەوەی ترامپ بە قۆناغی دووهەمی بڕیاری بەرجامی ئێران
سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاردنەوەی نیشان دا بە لێدوانکەکانی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران سەبارەت بە قۆناغی دووهەمی بڕیارەکانی بەر
-
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی:
ئێران ٦ی پووشپەڕ ئاستی ٣٠٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتاندراو تێدەپەڕێنێت
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: گەیشتووینەتە دوا رۆژەکانی مۆڵەتی دیاری کراو و رۆژی ٦ی مانگی پووشپەر (٢٧ی جوون) لە ئاستی ٣٠٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتاندراو تێدەپەڕین.
-
بە فەرمانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی؛
کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەستیپیکرد
پلانە هاوپەیوەندەکان بە کەمکردنەوەی هەندێک لە پابەندییەکانی ئێران لە بەرجام کە لە بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی جەختی لێکراوە، دەستی پێکرد.
-
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ڕایگهیاند:
بهرههم هێنانی ئۆکسیژێنی ١٨ بە لە سەدا ٩٧ بێ خهوشی لە ئەراک
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: ئۆکسیژێنی ١٨ بە ۹۷ لە سەدا بێ خهوشی که تەنیا چەند وڵاتی جیهانی دەتوانن بەرهەمی بێنن، لە ڕێئاکتۆری ئەراک بەرهەم هات.
-
ساڵحی:
ئێران ئیرادە بکات، پیتاندنی لە سەدا ٢٠ دەست پێدەکاتەوە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژە بەوەی کە تەنگەژەکان هیچکات بۆ چالاکیگەلی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکیی ئێمە ئاستەنگ نین، وتی: ئەگەر نیزام ئیرادە بکات، دووبارە پیتاندنی لە سەدا ٢٠ لە فۆردو دەست پێدەکەینەوە.
-
ساڵحی بۆ یۆرۆنیووز:
درۆ ناکەین؛ گەڕانەوە بۆ بەر لە بەرجام ئاسانە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هۆشداری دا کە جارێ پابەندی بەڵێنەکانمانین، بەڵام ئەگەر بڕیارێک سەبارەت بە کۆتایی بەرجام بدرێت؛ ئێران زۆر بە ئاسانی دەگەڕێتەوە بۆ هەلومەرجی بەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
-
کۆمیسیۆنێری وزەی یەکێتی ئەورووپا:
پاڵپشتیی یەکێتی ئەورووپا لە بەرجام بەردەوامە
کۆمیسیۆنێری وزەی یەکێتی ئەورووپا لە دیداری سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی کرد: پاڵپشتیی یەکێتی ئەورووپا لە بەرجام بەردەوامە.