شانۆی جێژوانی نه‌هه‌نگه‌کان له‌ سنه‌ نمایش ده‌کرێت

به‌ هاوکاری حه‌زه‌وی هونه‌ری کوردستان شانۆی جێژوانی نه‌هه‌نگه‌کان له‌ سنه‌ نمایش ده‌کرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شانۆی جێژوانی نه‌هه‌نگه‌کان له‌ نووسینی حه‌مید ڕه‌زا نه‌عیمی، به‌ هاوکاری حه‌وزه‌ی هونه‌ری و خوێندنگه‌ی زیره‌کی سنه‌ نمایش ده‌کرێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شانۆکاری کورد، سه‌یوان سه‌یدی ده‌رهێنه‌ریی ئه‌م کاره‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و شانۆکه‌ی پێشکه‌ش کردووه‌ به‌و کرێکارانه‌ی که‌ له‌ کانگای یورت له‌ پارێزگای گوڵستان گیانیان به‌خت کرد.

له‌م شانۆیه‌دا چیرۆکی پیره‌ پیاو و کوڕێکی لاوی ده‌گێردرێته‌وه‌ که‌ کرێکاری کانگایه‌کی خه‌ڵۆزن و به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی کانگاکه‌ له‌ ژێر زه‌ویدا ماونه‌ته‌وه‌.

له‌م شانۆیه‌دا کرێکاره‌ پیره‌که‌ له‌ لاویه‌تیه‌وه‌ کاری کانگایی ده‌کات، به‌ڵام هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م کاره‌ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی باوکیه‌تی که‌ له‌و کانگایه‌دا ماوه‌ته‌وه‌. باوکی ئه‌م پیره‌ پیاوه‌ش کرێکاری کانگا بووه‌ و کاتی خۆی کانگاکه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ به‌رسه‌ریدا و له‌ ژێر خۆڵ و خه‌ڵۆزدا ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام که‌س نه‌یتوانیوه‌ ته‌رمه‌که‌ی بدۆزێته‌وه‌ و کوڕه‌که‌ی بڕیار ده‌دات له‌ دوای بگه‌ڕێت و دواجار خۆیشی تووشی هه‌مان کاره‌سات ده‌بێت.

پیره‌ پیاوه‌که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ کار له‌ کانگاکه‌دا به‌ ده‌یان گۆنی ئێسک و پرێسکی کرێکارانی دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌موو کات له‌ خۆی ده‌پرسێت ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ ئێسکی باوکی من نه‌بێت و ده‌ست ده‌کاته‌وه‌ به‌ گه‌ڕان. ئێسته‌ش ڕوون نییه‌ که‌ ئایا ڕزگاری ده‌بێت یان خۆیشی ده‌بێته‌ به‌شێک له‌ هه‌مان ئێسک و پرێسکه‌ ونبووکانی کرێکاره‌کان.

شایانی باسه‌ که‌ شانۆی جێژوانی نه‌هه‌نگه‌کان ڕۆژانی ۲۴ و ۲۵ی گوڵان له‌ سینه‌ما په‌ردیسی سنه‌ نمایش ده‌کرێت.

News Code 9998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =