کێبه‌رکێی ئه‌سب سواری خۆڕاگری ئێران له‌ سنه‌ کۆتایی هات

دوو چاکه‌سواری کورد له‌ کێبه‌رکێیه‌کانی خۆراگری ئه‌سب سواری ئێران توانیان دوو میدالیای زێو به‌ ده‌ست بێنن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هه‌شتومین خولی کێبه‌رکێی نه‌ته‌وه‌یی چاکه‌سواری خۆڕاگری کاپی ئاویه‌ر به‌ درێژایی ۹۰ کیلۆمه‌تر  و ۱۱۰ کیلۆمه‌تر به‌ میوانداری سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌م خوله‌ی کێبه‌رکێه‌کاندا ۳۸ چاکه‌سوار له‌ ۱۰ پارێزگای ئێرانه‌وه‌ به‌شداریان کردبوو که‌ پێکه‌وه‌ کێبه‌رکێیان ده‌کرد.

سه‌رۆکی لێژنه‌ی خۆڕاگری و به‌رپرسانی فدراسیۆنی ئه‌سب سواری ئێرانیش له‌م کێبه‌رکێیانه‌دا به‌شداریان کردبوو. 

له‌ کۆتایی کێبه‌رکێی ۹۰ کیلۆمه‌تری ڕه‌حیم مورادی چاکه‌سواری پارێزگای لوڕستان پله‌ی یه‌که‌می به‌ ده‌ست هێنا، ئارام مه‌یهه‌می له‌ کوردستان پله‌ی دووهه‌می به‌ ده‌ست هێنا و عه‌لی محه‌مه‌دی له‌ خوزستان بووه‌ سێهه‌م.

هه‌روه‌ها عه‌لی موراد نژاد له‌ لوڕستان له‌ کێبه‌رکێی ۱۱۰ کیلۆمه‌تر توانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ ده‌ست بێنێت و ئاره‌ش مه‌یهه‌می له‌ کوردستان پله‌ی دووهه‌می مسۆگر کرد و و ڕه‌حمان قوربانی له‌ پارێزگای کۆهگیلۆیه‌ و بویر ئه‌حمه‌ر پله‌ی سێهه‌می به‌ ده‌ست هێنا.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م کێبه‌رکێیه‌ له‌ ڕێگه‌ی نایسه‌ر به‌ره‌و گوندی باوه‌رێز به‌ڕێوه‌ چوو.

News Code 9994

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =