سه‌ردانی عه‌بادی له‌ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق شه‌وی ڕابردوو به‌ مه‌به‌ستی چاودێڕی به‌ سه‌ر پڕۆسه‌ی ئازاد کردنی شاری موسڵ و شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر سه‌ردانی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق شه‌وی ڕابردوو به‌ مه‌به‌ستی چاودێڕی کردن به‌ سه‌ر شه‌ڕی دژ تیرۆر له‌ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ژووری هاوبه‌شی هێزه‌ عێراقییه‌کان ، چووه‌ شاری موسڵ.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا: عه‌بادی له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ژووری ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی هێزه‌کانی عێراق له‌ چۆنیه‌تی ئۆپراسیۆنی دژه‌ تیرۆر له‌ میحوه‌ری موسڵ به‌ ته‌واوی ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ عه‌بادی له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ عێراقییه‌کان له‌ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ژووری ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کان به‌ مه‌به‌ستی خێراتر کردنه‌وه‌ی ئازاد کردنی شاری موسڵ چه‌ند فه‌رمانێکی داوه‌.

ئه‌م نووسینگه‌یه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆیدا جه‌ختی کردووه‌: عه‌بادی له‌ دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رماندانه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی گیانی خه‌ڵکی سڤیل له‌م شه‌ڕه‌دا کردووه‌.

News Code 9993

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =