تورکیا سوپایه‌کی گه‌وره‌ له‌ سووریا ڕێکده‌خات

سه‌رچاوه‌ مێدیاییه‌کان له‌ پارێزگای ئه‌دله‌ب ڕایانگه‌یاند که‌ تورکیا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو سوپایه‌کی گه‌وه‌ره‌ به‌ چه‌کداره‌کانی ۱۷ گرووپی سووری دروست بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌کان له‌ پارێزگای ئه‌دله‌ب ڕایانگه‌یاند که‌ تورکیا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو سوپایه‌کی گه‌وه‌ره‌ له‌ چه‌کداره‌کانی ۱۷ گرووپی سووری دروست بکات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م سوپایه‌ له‌ ۱۷ گرووپی چه‌کدار له‌ باکووری سووریا دروست ده‌بێت، به‌ تایبه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی که‌ ئێسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی قه‌ڵغانی فورات له‌ ژێر فه‌رمانی تورکیا دان.

شایانی باسه‌ که‌ گرووپی ئه‌حرارول شام دژایه‌تی ئه‌م سوپایه‌ی کردووه‌ و دژی تورکیا وه‌ستاوه‌ته‌وه‌. له‌م نێوانه‌دا سوپای ئازادی سووریا، جه‌یشولئیسلام و گرووپی "فاستقم کما امرت "به‌شداری ئه‌م سوپایه‌ ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ مێدیاییه‌کانی سووریا ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌حرارولشام هێزه‌کانی خۆی له‌ سه‌ر سنووری تورکیا جێگیر کردووه‌ تاکوو شه‌ڕی هێزه‌کانی سه‌ر به‌ تورکیا بکات.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ بۆ یه‌که‌م جار ڕۆژی هه‌ینی ئیمامانی هه‌ینی ئه‌دله‌ب که‌ سوننه‌ن له‌ دژی ئه‌ردۆغان و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی له‌ سووریا لێدوانی تووندیان دا و داوایان له‌ خه‌ڵک کرد که‌ ڕووبه‌ڕووی عوسمانییه‌ نوێیه‌کان ببنه‌وه‌. ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ سوننه‌ی سووریا وه‌ها به‌ توندی به‌ره‌وڕووی تورکیا ده‌بێته‌وه‌.

News Code 9989

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =