قۆناغی یەکەمی دیوار چنین لە سنووری ئێران بەمزوانە تەواو دەبێت

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی هەڵچنینی دیواری سنووری لە گەڵ ئێران تا مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنادۆڵۆ، ئەگۆن توران سەرۆکی ئیدارەی کۆگا نیشتەجێیەکانی سەر بە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا، سەبارەت بە پڕۆژەی هەڵچنینی دیوار لە سەر سنووری ئێران وتی: دیواری سنووری لە نێوان تورکیا و ئێران لە پارێزگاکانی ئیغدیر و ئاغری و بە درێژایی ١٤٤ کیلۆمەتر دەچنرێت. لە درێژایی دیوارەکەشدا ڕێگا بۆ پێوەندی دروست دەکەین.

ناوبراو وتی: ئەم پڕۆژە لە پێنج قۆناغدا ئەنجام دەبێت و هەروەها ١٥ دەرکە لە درێژایی ئەو دیوارەدا دروست دەکرێت. بۆ دروست کردنی ئەو دەرکانە لە باشترین و ئەمنترین دەرکە و جیهازات کەڵک وەردەگیردرێت. شووشەی دژە فیشەکیان تێدا دادەنرێت. هەروەها ئەو دەرکانە توانای هاتوچۆشیان دەبێت و بۆ چنینی ئەو دیوارە لە بتونی پتەو و بە شێوەی بلووک کەڵک وەردەگیردرێت.

News Code 9987

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =