ئامانجی سەفەری دۆناڵد ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە ئاماژە بە سەفەری ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی: لە ئەو سەفەرەدا، وڵاتانی ناوچەکە هان دەدرێن بۆ هەڵگرتنی هەنگاو دژ بە ئێران، داعش، ئەلقاعیدە و بەشار ئەسەد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ژنڕاڵ هێربێرت مەک مەستێر راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی کە لە کۆشکی سپی سەبارەت بە سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەورووپا وتی: ترامپ لە سەفەر بۆ عەرەبستاندا وڵاتانی ناوچەکە هان دەدات بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی جیدی بەرانبەر ئێران، داعش، ئەلقاعیدە و حکومەتی بەشار ئەسەد کە هۆکارەکانی ئاژاوە لە ناوچەکەدان.

ژێنراڵ مەک مەستێر زیادی کرد کە دۆناڵد ترامپ جگە لە عەرەبستان سەردانی ڕژێمی زایۆنی و ئیتالیا دەکات و بە بەسەر کردنەوەی سێ ناوەندی گرنگی موسڵمانان، جوولەکەکان و مەسێحییەکان دەبێتە پەیام هێنەری یەکیەتی.

مەک مەستێر هەروەها وتی: تا ئێستا هیچ یەک لە سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا لە گەشتێکدا سەردانی سی ناوەندی ئایینی گەورەی دنیایان نەکردووە.

سەفەری دۆناڵد ترامپ بۆ عەرەبستان ٢ ڕۆژە دەبێت. مەلیک سەلمکان، پادشای عەرەبستانی سعوودی، ڕێبەرانی ١٧ وڵاتی ئیسلامیی بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ بۆ ڕیاز بانگهێشت کردووە.

News Code 9985

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =