تورکیا دڵنیا بێت کە پڕچەک کردنی یەپەگە هەڕەشە نییە

وتەبێژی کۆشکی سپی تورکیای دڵنیا کردەوە کە ناردنی چەک لە لایەن ئەمریکاوە بۆ شەڕڤانانی یەپەگە هەڕەشە نییە بۆ سەر تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شان سپایسێر وتەبێژی کۆشکی سپی لە وتارێکدا بە ئاماژە بە کاردانەوەی تورکیا بە بڕیاری ئەمریکا بۆ ناردنی چەک بۆ یەپەگە ڕایگەیاند: ئێمە لە نیگەرانیی ئاسایشی هاوپەیمان و هاوکارمان، تورکیا تێدەگەین. دەمەوێت پێیان بڵیم نەتەوە و دەسەڵاتی تورکیا لەو بابەتە دڵنیا بن کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ بەرگری لە دروست بوونی هەر جۆرە مەترسییەکی ئەمنی لە تورکیا و پاراستنی هاوبەشە ئەندامەکەی ڕێکخراوی ناتۆ لە سەر بڕیارەکەی خۆی سوورە.

ناوبراو وتی: ئێمە سەبارەت بە ئەوەی کە هیچ مەترسییەک لە سەر تورکیا نیە بەڵێنمان داوە و مسۆگەریشی دەکەین. یەپەگە لە لایەن سوپای دیمۆکراتیکی سووریاوە بە چەکێکی کەم تەیار کراوە. بە گرتنە بەری سیاسەتی نوێ  بۆ شەڕ لە گەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش کە لە ڕەقە گەمارۆ دراون چەند جۆر چەکی دیکە دەنێردرێت بۆیان.

News Code 9984

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =