زۆربه‌ی دادوەرەکانی دۆسیەی دمیرتاش زیندانی کراون

پارێزه‌رێکی سه‌لاحه‌دین دمیرتاش ڕایگه‌یاند که‌ ۱۰ داواکاری گشتی که‌ ۲۸ سکاڵایان له‌ دژی سه‌لاحه‌دین دمیرتاش داڕشتبوو، ئێسته‌ به‌ سزای په‌یوه‌ندی به‌ کوده‌تاوه‌ یان زیندانین یان له‌ کار ده‌رکراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، پارێزه‌رێکی سه‌لاحه‌دین دمیرتاش ڕایگه‌یاند که‌ ۱۰ داواکاری گشتی که‌ ۲۸ سکاڵایان له‌ دژی سه‌لاحه‌دین دمیرتاش ساز کردبوو، ئێسته‌ به‌ سزای په‌یوه‌ندی به‌ کوده‌تاوه‌ لە کار دوورخراونەتەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌حمه‌د ئۆزمه‌ن، پارێزه‌ری سه‌ره‌کی سه‌لاحه‌دین دمیرتاش له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: دمیرتاش سه‌رجه‌م  96 سکاڵای لە دژ بەرز کراوەتەوە کە لە له‌ 29 سکاڵایان بە بێ تاوان دەرچوو و بۆ ۳۵ که‌یسی دیکه‌ش دادگا بڕیاری داوه‌ که‌ ۳ ساڵی دیکە بڕیاری لەسەر بدات.

ئه‌و زیادی کرد: ده‌مێنێته‌وه‌ ۲۸ سکاڵای دیکه‌ له‌ کۆی ئه‌و ۹۶  سکاڵا که‌ له‌ لایه‌ن ۱۰ دادوه‌ری ئه‌و کاته‌وه‌ دراوه‌ که‌ ئێسته‌ خۆیان به‌ سزای په‌یوه‌ندی به‌ کوده‌تاکه‌وه‌ یان زیندانین یان ئه‌وه‌ی له‌ کار دوور خراونه‌ته‌وه‌. حوکمی ده‌ر کردنی ئه‌م داواکارانه‌ دراوه‌ و یه‌کلایی بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌و دادوه‌ره‌یشی که‌ حوکمی زیندانی کردنی سه‌لاحه‌دین دمیرتاشی داوه‌ له‌ ۵ی مه‌ی ۲۰۱۷ له‌ کار ده‌ر کراوه‌. هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دمیرتاش ته‌نیا به‌ بۆنه‌وه‌ی لێدوانه‌کانی بووه‌. که‌ به‌ پێی یاسا ئه‌و نوێنه‌ری پارلمان بووه‌ و پارێزبه‌ندی بووه‌ و هیچ تاوانێکی ئه‌نجام نه‌داوه‌.
شایانی باسه‌ که‌ دادگای تورکیا سه‌لاحه‌دین دمیرتاشی له‌ پاره‌وه‌ ده‌ستگیر کردووه‌ و تاکوو ئێسته‌ له‌ زیندان ئازاد نه‌کراوه‌.
News Code 9982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =