هێرشی سایبری کراوەتە سەر ٩٩ وڵاتی جیهان

لە ڕۆژی ڕابردووەوە هێرشی سایبریی بێ وێنە لە تەواویی جیهاندا بە مەبەستی دزە کردن بە کۆبوونەوەی هەواڵدەری لە ئاژانسی نەتەوەیی ئەمریکا دەستی پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بیزنێس ئینسایدێر، باسەکە لەوەوە دەستی پێکرد کە چەند مانگ پێش گرووپێکی هاکر ڕێگاکانی کەڵک وەرگرتنی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ دزە بە کۆمپیۆتەر و دزینی زانیاریان دەرخست. ئەو باسە بووە هۆی ئەوەی کە بڕێ کەم وکۆڕییەکانی  سیستەمی ویندۆز کە لە لایەن ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاوە بە مەبەستی سیخوڕی و هێرش بۆ سەر کەناڵە کۆمپیۆتەرییەکان لێیان کەڵک وەردەگیرا، دەرخرا.

ئێستا بڕێ له هاکرەکان بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە ئەو زانیارییانە دەیتاکانی بەکار هێنەر قوفڵ دەکات و بۆ دەسپێڕاگەیشتنی دووبارە داوای پارە دەکات. ئەو هێرشە لانیکەم لە ٩٩ وڵاتی جیهاندا بینراوە و لە وڵاتانی جیاوازی ئاسیایی، ئەمریکی و ئەورووپی کێشەی دەروست کردووە.

لە ڕێکخراوەگەلێکی گرینگ کە هێرشیان کردووەتە سەر دەتوانین ئاماژە بدەینە سەر ڕێکخراوی نەتەوەیی تەندروستی جیهانی، کۆمپانیای تەلەفۆنی دەوڵەتیئیسپانیا و کۆمپانیای بەناوبانگی FedEx. ئەو هێرشە لە ئینگلیزدا ئەوەندە چر بوو کە بووە هۆی داخستنی نەخۆشخانەکان و دواخستنی نەشتەرگەرییەکان.

News Code 9981

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =