ئه‌مریکا ۱۰۰ ملیار چه‌ک به‌ عه‌ره‌بستان ده‌فرۆشێت

به‌رپرسێکی باڵای کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند که‌ دانوستانه‌کانی ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتنی ۱۰۰ ملیار دۆلار چه‌ک به‌ عه‌ره‌بستان له‌ قۆناغی کۆتایی نزیک بووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، به‌رپرسێکی کۆشکی سپی ئاماژه‌ی به‌ سه‌فه‌ری چه‌ند ڕۆژی داهاتووی دۆناڵد ترامپ بۆ عه‌ره‌بستان کرد و ڕایگه‌یاند که‌ له‌م سه‌فه‌ره‌دا ڕێککه‌وتنێکی فرۆشتنی چه‌ک به‌ به‌ڕی ۱۰۰ ملیار دۆلار واژۆ ده‌کرێت.

ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئه‌مریکا که‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشکرا بێت زیادی کرد: ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵی داهاتوودا به‌ ۳۰۰ ملیار دۆلار بگات که‌ توانی به‌رگریکاری عه‌ره‌بستان به‌ ته‌واوی به‌رز ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ زیادی کرد: ئێمه‌ له‌ قۆناغی کۆتایی گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنێکی گه‌وره‌ین. ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ری ترامپ بۆ سعودییه‌ واژۆ ده‌کرێت.

دۆناڵد ترامپ ۱۹ی مانگی مه‌ی یه‌که‌مین سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات که‌ ئه‌ویش بۆ ڕیاز ده‌بێت. له‌م ڕێککه‌وتنه‌ به‌ ده‌یان جۆر مووشه‌ک له‌ جۆری تاد مارتین، ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی برادلی و تانکی جۆری ئێم ۱۹ ڕاده‌ستی عه‌ره‌بستان ده‌کرێت.

ئه‌مریکا گه‌وره‌ترین وڵاته‌ که‌ چه‌ک به‌ سعوودییه‌ ده‌فرۆشێت و فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئێف ۱۵ و چه‌کی دیکه‌ی به‌ نرخی ده‌یان ملیار دۆلار به‌ سعوودییه‌ فرۆشتووه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌م کاره‌.

News Code 9979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =