بارزانی کوردانی ئێزدی دڵنیا ده‌کاته‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش، دڵنیایی دەداتە کوردانی ئێزدی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمی ڕایگه‌یاند که‌ به‌ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه ئێزدییه‌كان پارێزراوده‌بن.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: " ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان، ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ئاوه‌دانده‌كرێته‌وه‌ و ئێزدییه‌ ره‌سه‌نه‌كان بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆیان و ناوچه‌كه‌یان ده‌ده‌ن."

مه‌سعوود بارزانی له‌و په‌یامه‌دا وێڕای پیرۆزباییکردن و بەرزنرخاندنی کارەکانیان،  دەشڵێت: "كوردانی ئێزدی به‌شێكی گرنگن له‌ خۆڕاگری گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و پیلان و شه‌ڕانه‌ی بۆ قڕكردن و تواندنه‌وه‌یان دراون، توانای ئه‌وه‌یان نه‌بووه له‌ناویان ببەن."

ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: " دڕنده‌یی داعش و كاره‌ نامرۆڤایه‌تییه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ داگیركردنی ‌شنگال، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئێوه‌ دروست نه‌کرد و هاوشانی برا پێشمه‌رگه‌كانتان به‌رگری قاره‌مانانه‌تان نواند و په‌یامێك بوو، كه‌ هیچ هه‌وڵێك ناتوانێ له‌ كوردستان داتانببڕێ".

News Code 9974

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =