دوو فه‌رمانده‌ی پەکەکە له‌ سنووری تورکیا کوژران

بە هۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، دوو بەرپرسی سەربازیی پەکەکە کوژران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ میدیاکانی نێزیک له‌ په‌که‌که‌، بەپێی ئەو زانیارییانەی یەکینەکانی ژنانی پاراستنی گەل کە هێزێکی سەر بە پەکەکەیە، ڕۆژانی ۲۶ و ۲۸ی مانگی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە ئەنجام داوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا، دوو ژنە بەرپرسی سەربازیی پەکەکە کە هەردووکیان ئەندامی کۆنسەی لەشکریی یەکینەکانی ژنانی پاراستنی گەلن، کوژراون.

بەپێی زانیارییەکان، نالین مووش کە خەڵکی پارێزگای "مووش"ه‌ و لە ساڵی ۱۹۹۳ چووەتە ڕیزەکانی پەکەکە، لەگەڵ هێلین دەرسیم کە خەڵکی پارێزگای "دەرسیم"ه‌  و لە ساڵی ۱۹۹۸ چووەتە ڕیزەکانی پەکەکە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا کوژراون.

News Code 9973

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =