لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌باس که‌مه‌ندی له‌ سنه‌

ناوه‌ندی مۆسیقای سنه‌ به‌ هاوکاری زانکۆ کوردستان کۆنفڕانسی لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌باس که‌مه‌ندی به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ناوه‌ندی مۆسیقای سنه‌ به‌ هاوکاری ئه‌نجومه‌نی نالی زانکۆ کوردستان کۆنفڕانسی لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌باس که‌مه‌ندی به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م کۆنفڕانسه‌دا حه‌مید حاسڵی، فه‌ردین سادق ئه‌یوبی، شه‌هرام عه‌لی محه‌مه‌دی و ئیره‌ج به‌هرام نژاد سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌کان و ژیانی عه‌باس که‌مه‌ندی ڕا و بۆچوونی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا گرووپی مۆسیقای بێ سنوور چه‌ندین ملۆدی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌ی کورد پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م کۆنفڕانسه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ ۲۴ی گوڵان کاتژمێر ۱۸.۳۰ له‌ هۆڵی مه‌وله‌وی زانکۆ کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 9972

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =