داخوازی ترامپ له وڵاتانی موسڵمان

ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی که‌ دۆناڵد ترامپ ئه‌م بیرۆکه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ هه‌موو وڵاتانی موسوڵمان ده‌بێت بڕیارێکی قورس و جدی له‌ دژی تیرۆر بده‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، هێربێرت مه‌ک مه‌ستێر، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌ دۆناڵد ترامپ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ عه‌ربستانی سعوودی ئه‌م بیرۆکه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست که‌ هه‌موو وڵاتانی موسوڵمانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا ده‌بێت هه‌ڵوێستێکی جدی له‌ دژی تیرۆر وه‌ربگرن.

مه‌ک مه‌سته‌ر جه‌ختی کرد: ترامپ به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه‌ په‌یامێکی محکه‌م ده‌دات که‌ ئه‌مریکا و جیهانی پێشکه‌وتوو له‌ وڵاتانی موسوڵمانی هاوپه‌یمانی خۆیان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ دژی تووندڕه‌وی ئیسلامی بوێستنه‌وه‌. ئه‌و تووندڕه‌وانه‌ی که‌ به‌ ته‌فسیری چه‌وت و به‌لاڕێدا چوو له‌ مه‌زهه‌ب له‌ دژی هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تی جه‌نایه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاساویشی بۆ دێنێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌کات و له‌م دیداره‌ له‌ سێ وڵاتی سعوودییه‌، میسر و ئیسڕائیل دیدار ده‌کات، به‌ڵام ترامپ ئاماده‌ نه‌بووه‌ که‌ سه‌فه‌ری گرنگ ترین وڵاتی ناوچه‌که‌، تورکیا بکات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی زیاتری به‌رپرسانی تورکیا.

News Code 9966

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =