پۆلیسی تورکیا دەیان فەرمانبەری ده‌ستگیر کرد

پۆلیسی تورکیا دەیان کەس لە فەرمانبەرانی بازاری و ناوەندە بازرگانییەکانی ئه‌ستەنبۆڵی دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، دوێنێ هەینی پۆلیسی تورکیا لە ئه‌سته‌نبۆڵ دەیان کەس لە فەرمانبەرانی بازاری ئابووریی ئەو وڵاتەی دەستگیر کرد و هۆکارەکەشی بۆ تێوه‌گلان لە کوودەتا ناسەرکەوتووەکەی ساڵی پێشوو گەڕاندووەتەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە زیاتر لە ۵۰ کەس لەو دەستگیر کراوانە بەرەبەیانی هه‌ینی گیراون.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە حوکمی دەستگیرکردنی ۱۰۰ کەسی دیکەش دراوە و بڕیارە لە داهاتوودا دەستگیر بکرێن.

مانگی ژوئەنی ساڵی ۲۰۱۶ لە تورکیا هەوڵی کوودەتایەک درا کە دەستبەجێ لەلایەن حکوومەتەوە پێشی پێ گیرا و بە هەزاران فەرمانبەر و ئەندامی چالاکوان سیاسی دەستگیر، یان لەسەر کار دەکران.

News Code 9965

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =