مسکۆ گرینگی به‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین ده‌دات

سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ دیداری مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین جه‌ختی له‌ په‌یوه‌ندی نێوان ڕووسیا و فه‌له‌ستین کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ تاس، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ دیداری مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی فه‌له‌ستین جه‌ختی له‌ په‌یوه‌ندی نێوان ڕووسیا و فه‌له‌ستین کرد.

له‌م دیداره‌دا پووتین وتی: خۆشحاڵم که‌ جارێکی دیکه‌ ئێوه‌ ده‌بینم، په‌یوه‌ندی ڕووسیا له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین گرنگه‌ و تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه‌.

ڤلادیمیر پووتین هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ هه‌ر دوو لا له‌م دواییه‌دا په‌یوه‌ندی زۆر باشی فه‌رهه‌نگیان داڕشتووه‌ و درێژه‌ش به‌م په‌یوه‌ندیانه‌ ده‌ده‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا و فه‌له‌ستین به‌رده‌وام باش و گه‌رم بووه‌ و له‌ سه‌ر بڕوا کردن به‌ یه‌کتر دامه‌زراوه‌.

سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئێمه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسڕائیلمان هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت و له‌م نێوانه‌دا هه‌میشه‌ بابه‌ت بۆ قسه‌ کردن هه‌یه‌.

پووتین له‌ کۆتاییدا وتی: دڵنیا بن که‌ ئه‌م دیداره‌ گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و سازێنه‌ر ده‌بێت.

News Code 9964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =