پڕچه‌ک کردنی کورد له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ دژی هاوپه‌یمانییه‌

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی دا که‌ پڕ چه‌ک کردنی کورد له‌ سووریا دژی ستراتێژی هاوپه‌یمانییه‌ و جه‌ختی کرد: هه‌رجۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێکی ئه‌مریکا ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی ناتۆ و به‌ یارمه‌تی تورکیا بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ر له‌ سه‌فه‌ر بۆ چین ڕایگه‌یاند: پڕچه‌ک کردنی کوردی سووریا دژی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتێژییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکایه.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ماژه‌ به‌ یارمه‌تی تورکیا به‌ تیرۆریسته‌کانی سووریا بکات، وتی: هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌ دژی ڕووسیا و ئه‌مریکا له‌ سه‌ر سنووره‌کانی تورکیا و سووریا بوونی نییه؛ له‌م ناوچانه‌دا ته‌نیا مه‌ترسی بۆ ئێمه‌ هه‌یه.

ئه‌و زیادی کرد: ته‌نیا مه‌ترسییه‌ک که‌ له‌م ناوچه‌دا هه‌یه، له‌ دژی تورکیا. هه‌ر بۆیه‌ هه‌رجۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێکی ئه‌مریکا ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی ناتۆ و یارمه‌تی تورکیاوه‌ بێت، چون ئێمه‌ ئه‌ندامی ناتۆین.

ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرد: سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ترامپ له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ حاڵی چون بۆ قۆناغێکی نوێیه‌ و هیوادارام ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هه‌ماهه‌نگ بێت.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: ئێمه‌ به‌ڵگه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و چه‌کانه‌ی ئه‌مریکا به‌ یه‌په‌گه‌ی ده‌دات گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستی په‌که‌که. ئه‌م به‌ڵگانه‌ دواتر ڕاده‌ستی لایه‌نی ئه‌مریکایی ده‌که‌م، خۆشیان قبووڵیان کردووه.

ئه‌رۆدغان جه‌ختی کرد: به‌ زوویی خۆم له‌گه‌ڵ ترامپ دیدار ده‌که‌م و ئه‌م به‌ڵگانه‌ ڕاده‌ستی ده‌که‌م و هیوادارم ئه‌مه‌ بتوانێت کۆتایی به‌ پشتیوانییه‌کانی واشنتۆن له‌ کوردکان بێنێت.

News Code 9963

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =