دوایین دیبەیتی هەڵبژاردنیی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستی پێکرد

لە دوایین هەینی پێش بەڕێوەچوونی خولی دوازدەیەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دیبەیتی سێهەم و کۆتایی لە نێوان بەربژارانی پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێران بەڕێوەدەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەر ئێستا دیبەیتی سێهەم لە نێوان بەربژاران سەرۆک کۆماریی ئێران لە سەر بابەتی ئابووری دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ هەینی ۲۲ی گوڵان لە دیبەتی کۆتاییدا هەر شەش بەربژارەکەی سەرۆک کۆماریی ئێران بەشدارن.

شایانی باسه‌، که‌ ئه‌م شه‌ش به‌ربژاره‌ پێکه‌وه‌  ڕکابەریی ده‌که‌ن:

۱- سه‌ید موسته‌فا ئاقا میر سه‌لیم

۲- ئێسحاق جه‌هانگیری

۳- حه‌سه‌ن ڕۆحانی

۴- سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

۵- محه‌مه‌د باقر قاڵیباف

۶- سه‌ید موسته‌فا هه‌شمی ته‌با

شایانی باسه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو، ڕۆژی ۲۹ گوڵان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌بێت.

News Code 9957

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =