ئه‌مریکا به‌ ئامانجی له‌ناو بردنی سه‌دام هێرشی کردە سەر عێراق

ڕاوێژکاری ئه‌منی پێشووی ئه‌مریکا دانی پێدا ناوه‌ که‌ ئامانجی ئه‌مریکا له‌ هێرشه‌که‌ی ساڵی ۲۰۰۳ بۆ سه‌ر عێراق له‌ناوبردنی سه‌دام بوو، نه‌ک گواستنه‌وه‌ی دیموکڕاسی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، کاندۆلیزا ڕایس، ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێشووی ئه‌مریکا له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری جۆرج بووش له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی برۆکینگز ڕایگه‌یاند که‌ ئامانجی واشنتۆن له‌ هێرشه‌که‌ی ساڵی ۲۰۰۳ بۆ سه‌ر عێراق له‌ناو بردنی سه‌دام بوو، نه‌ک گواستنه‌وه‌ی دیموکڕاسی بۆ ئه‌م وڵاته‌.

ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری بووش له‌مباره‌ه‌وه‌ زیادی کرد: ئێمه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی دیموکڕاسی نه‌چووینه‌ عێراق، ئێمه‌ چووین تاکوو سه‌دام له‌ناو ببه‌ین ئه‌مه‌ بابه‌تێکی ئه‌منی بوو.

کاندۆلیزا ڕایس له‌ درێژه‌دا وتی: هه‌ڵبه‌ت من هه‌رگیز به‌ جۆرج بووشم نه‌وت که‌ بۆ دابین کردنی دیموکڕاسی هێرشی سه‌ربازی بکاته‌ سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان.

News Code 9956

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =