کۆبوونه‌وه‌ی ئێران، ڕوسیا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ سووریا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: دوو هه‌فته‌ی دیکه‌ شاره‌زایانی ڕووسی، ئێرانی و تورک پێکه‌وه‌ کۆده‌بنه‌وه‌ تاکوو سه‌باره‌ت به‌ پرسی سووریا گفتوگۆ بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، سێرگئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: دوو هه‌فته‌ی دیکه‌ شاره‌زایانی ڕووسی، ئێرانی و تورک پێکه‌وه‌ کۆدبنه‌وه‌ تاکوو سه‌باره‌ت به‌ پرسی ناوچه‌ی که‌م ناکۆک له‌ سووریا گفتوگۆ بکه‌ن.

به‌ پێی ئه‌م لێدوانی لاورۆف ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ بۆ دابین کردنی چاودڕێر به‌ سه‌ر ئه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌ که‌ به‌ ناوچه‌ی که‌م ناکۆک ناوی لێبراوه‌ و بڕیار وایه‌ ئاستی ناکۆکییه‌کان له‌م ناوچانه‌دا که‌م ببێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ی ۴، سێ وڵاتی ڕووسیا، ئێران و تورکیا به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتن که‌ ۴ ناوچه‌ له‌ سووریا، ئاستی شه‌ڕ و ناکۆکییه‌کانی تێدا که‌م بکرێته‌وه‌.

News Code 9955

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =