گه‌شتی ئاسمانی سنه‌ فراوان تر ده‌بێت

به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای کیاپه‌رواز ڕایگه‌یاند که‌ جارێکی دیکه‌ گه‌شتی ئاسمانی نێوان دوورگه‌ی کیش و سنه‌ ڕێده‌که‌وێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوای ئه‌وه‌ی ۷ مانگ به‌ سه‌ر ڕاوه‌ستانی گه‌شتی ئاسمانی کیش-سنه‌دا تێپه‌ڕی، جارێکی دیکه‌ ئه‌م گه‌شته‌ ده‌ستی به‌ کار کرده‌وه‌.

فه‌رزاد سه‌مه‌دنژارد به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتی ئاسمانی کیاپه‌رواز له‌مباره‌وه‌ وتی: ڕۆژانی سێ شه‌مه‌ و پێنج شه‌مه‌ له‌ سنه‌وه‌ بۆ دوورگه‌ی گه‌شتیاری کیش گه‌شتمان ده‌بێت.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ وه‌رزی هاوین گه‌شتیاره‌کان بۆ دوورگه‌ی کیش زیاتر ده‌بێت و ڕه‌نگه‌ گه‌شته‌کان له‌ حه‌فته‌دا زیاتریش بکه‌ین ئه‌گه‌ر پێشوازی باشی لێبکرێت.

شایانی باسه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی ئێران له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ تاکوو هێڵی ئاسمانی گه‌شتیاری بۆ شاره‌کانی ئێران په‌ره‌ی زیاتری پێبدات و به‌م کاره‌ بتوانێت گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی زیاتر بۆ جێگه‌ جۆراجۆره‌کانی ئێران ڕابکێشێت.

News Code 9954

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =