سەرجەم ئه‌میره‌ كورده‌كانی ناو داعش كوژران

جێگری سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ شه‌ڕی دژه‌ پێشمه‌رگه‌، ته‌واوی چه‌كداره‌ كورده‌كانی ناو داعش كوژراون.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سالاری محه‌مه‌د جه‌باری، جێگری سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند : " ته‌واوی چه‌كداره‌ كورده‌كانی ناو داعش كوژراون، ئه‌وانه‌ی ماون به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن."

ئەوەشی وتوو: "له‌ناو كوژراوه‌كان ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌بوون كه‌ پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه‌، له‌به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه‌ ته‌واویان له‌ناوچوون، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌ناو ئه‌میرانه‌ی كه‌ بۆ محیوه‌ره‌كانی كه‌ركووك نێردرابوون، له‌وێ قه‌ڵاچۆكران و به‌شێكیان له‌ محیوه‌ری به‌نداوی مووسڵ و خازر و گوێڕ و مه‌خموور كوژران".

جێگری سوپاسالار له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "شتێكی وا به‌ناوی ئه‌میری داعش له‌ مووسڵ نه‌ماوه‌، زۆربه‌یان كوژراون و ئاماره‌كانیش لای ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بوو بڵاو ده‌كرێته‌وه‌".

News Code 9953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =