ئه‌مریکا ئەم چەکە قورسانە بە یه‌په‌گه‌ ده‌دات

خشته‌ی ئه‌و چه‌که‌ قورسانه‌ی بڕیاره‌ ئه‌مریکا بۆ کوردی سووریای بنێرێت بڵاو کرایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، خشته‌ی ئه‌و چه‌که‌ قورسانه‌ی بڕیاره‌ ئه‌مریکا بۆ کوردی سووریای بنێرێت بڵاو کرایه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، جۆری ئه‌و چه‌کانه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا مۆڵه‌تی هه‌ناردنییان بۆ YPG‌ی ده‌رکردووه‌، دیاری کران و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان ئه‌و چه‌کانه‌ بریتیین له‌: خومپاره‌ هاوێژ,  مووشه‌کی زیره‌کی گه‌رمایی، دۆشکا, چه‌کی خودکار لە جۆری سووک و قورس,  زرێپۆش و دەبابە.

ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی YPG‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریکا له‌‌ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی داعش و دیکه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کاندا کاریگه‌ر ده‌بێت.

هه‌روه‌ها له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: داعش چه‌کی قورسی پێیه‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ چه‌کی قورسمان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌بێت، شسکت دانی داعش دژوار دەبێت.

News Code 9951

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =