ڕەچەڵەکی ئەسپی کوردی تۆماری جیهانی دەکرێت

سەرۆکی فیدراسیۆنی ئەسپ سواری ئێران وتی: سەبارەت بە ڕەچەڵەکی ئەسپی کوردی هەوڵی زۆر دراوە کە هیوادارین لە داهاتوویەکی نێزیک دا ڕەچەڵەکی ئەسپی کوردی تۆماری جیهانی بکەین.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , مەسعوود خەلیلی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ ی گوڵان لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی لیژنە ی سوار کاری پارێزگای  کوردستان وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە فیدراسیۆن ساڵی ڕابردوو بە پێی بوودجەیەک کە هەبووی چالاکیی باشی کرد، ئاشکرای کرد: فیدراسیۆنی سوارکاری بە پێی ئەوەی کە چیدی پێتەخت لەو بوارەوە چالاکیی تەواو بووە دەیەوێت ئەو بەشە لە تاران بباتە دەرەوە.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەو پرسە کە ئەبێ لەم وەرزشەدا پلەی باش وەدەست بهێنێت وتی: وەزارەتی وەرزش ئەو بوودجەیەی کە دەیداتە فیدراسیۆنەکان بە پێی وەدەست خستنی میدالیایە، هەر بەم بۆنەوە ئەبێ لە بواری پاڵەوانێتیدا زیاتر هەوڵ بدەین.

خەلیلی وتی: سەبارەت بە ڕەچەڵەکی ئەسپی کوردی هەوڵی زۆرمان داوە کە هیواردارن لە داهاتوویەکی نێزیکدا ڕەچەڵەکی ئەسپی کوردی تۆماری جیهانی بکەین.

News Code 9950

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =