زۆر حەزم لە شەڕی شەڕڤانانی کوردی سووریایە

ساڵح موسلیم ئاشکرای کرد سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە دیدار لە گەڵ ئەودا وتوویە کە زۆر حەزی لە شەڕی شەڕڤانە کوردەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی ئەتکین، ساڵح موسلیم سەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی یەکێتی سووریا ( پەیەدە) کە سەردانی فەڕەنسای کردووە پاش دیدار لە گەڵ فرانسوا ئۆلاند سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند: ئۆلاند لە قسەکانی خۆیدا بە پاڵپشتی لە شەڕی ئێمە لە باکووری سووریا وتوویە کە زۆر حەزم لە شەڕی شەڕڤانان دەکەم.

لە ئەم دیدارەدا سەبارەت بە قەیرانی سووریا و گۆڕانکارییەکانی کوردستان قسەمان کرد. پڕۆژەی فیدراسیۆنی باکووری سووریام بە وردەکارییەوە شی کردەوە بۆی کە ڕای ئەوان زۆر ئەرێنی بوو لە سەر ئەو گەڵاڵەیە.

موسلیم لە درێژەدا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە فرانسوا ئۆلاند بەڵێنی پاڵپشتییەکانی فەڕەنسای داوەتە پەیەدە وتی: ئۆلاند سەبارەت بە پاڵپشتییەکان لە کوردی سووریا لە دەوڵەتی نوێشدا دڵنیامانی کردووەتەوە.

ناوبراو لە قسەکانی خۆیدا جەختی کردووە: بۆ بەردەوامیی دۆستایەتی لە گەڵ کوردەکان هەر کارێک کە لە دەستم بێت ئەنجامی دەدەم.

News Code 9949

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =