ئەنقەرە و واشنتۆن سەبارەت بە سووریا هاودەنگ نین

وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی کە وڵاتەکەی لە گەڵ تورکیا سەبارەت بە ئامانجگەلێک کە لە سووریا هەیانە، هاوڕا نین بەڵام ئەو جیاوازییە چارەسەر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی کارا، جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاش پێوەندیی تەلەفۆنی لە گەڵ فکری ئیشیک، هاوتا تورکەکەی خۆی لە وتارێکدا ئاماژەی بە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕەقە کرد و ئاشکرای کرد: تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئەو  ڕێگایەی کە دیارییان کردووە بۆ گەیشتن بە ئامانج هاوڕا نین بەڵام ئەو جیاوازییە چارەسەر دەبێت.

وەزیری بەرگری ئەمریکا کە لە کۆپێنهاگێنی پێتەختی دانیمارک لە گەڵ نوێنەرانی ١٥ وڵاتی هاوپەیمانی دژە داعش کۆبوونەوەی هاوبەشیان هەبوو لە درێژەی قسەکانی خۆی دا وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکان خوازیاری هاوکاریی تورکیا لە شەڕی دژە داعش بوو.

شیاوی باسە کە ماتیس لە ئەو کۆبوونەوەدا لە گەڵ بەسات ئوزتورک، جێگری وەزارەتی بەرگری تورکیاش دیداری کرد.

News Code 9947

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =