ناردنی چەکی قورس بۆ یەپەگە قەیرانە

فکری ئیشیک لە وتارێکدا سەبارەت بە ناردنی چەکی قورس لە لایەن ئەمریکاوە بۆ یەپەگە وتی: ئەو کارە دەبێتە هۆی دروست بوونی قەیران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی یەنی ئاسیای تورکیا , فکری ئیشیک، وەزیری بەرگری تورکیا لە کاردانەوە بە بڕیاری دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر ناردنی چەکی قورس بۆ هێزەکانی یەپەگە وتی: ناردنی چەکی قورس بۆ پەیەدە و یەپەگە بە واتای دانی چەک بە گرووپێکی تیرۆریستییە و ئەمە بۆ خۆی قەیران دروست دەکات.  

وتیشی: ئەو کارانە نەک بۆ ناوچە و نەک بۆ جیهان قازانجی نییە. ئاکامی ئەو کارانە، نە تەنیا بۆ تورکیا و ناوچەکە ئاکامیی نەرێنیی دەبێت بەڵکوو بۆ ئەمریکا و تەواویی جیهان کاریگەری نەرێنیی دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: تورکیا بە تەنیا هێزی گۆڕانی یارییە سیاسییەکانی نییە بەڵام بە دڵنیاییەوە هێزی پاراستنی قازانجە نەتەوەییەکانی خۆی هەیە و لە هەر دۆخێکدا بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت.

News Code 9946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =