خولی نوێی دانوستانەکانی ئاشتی سووریا لە ژێنێف دەستپێدەکاتەوە

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا ڕایگەیاند کە خولی نوێی دانوستانەکانی ژێنێف پێش لە هاتنی مانگی ڕەمەزان دەست پێدەکات و ڕاگرتنی کوشت و بڕ یەکمایەتی هەیە بۆ خەڵکی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، ستێفان دی میستۆرا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا کاتی دەسپێکی خولێ نوێی دانوستانەکانی ئاشتی لە سووریای ڕاگەیاند.

ناوبراو هەر لەم پێوەندییەدا وتی کە خولی نوێی دانوستانەکانی ژێنێف پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان دەسپێدەکات و زیادی کرد: ئەگەری هەیە دانوستانەکانی ژێنێف لە سەر ئاکامی دانوستانەکانی ئاستانە دابنرێت.

جگە لەو ناوچانەش کە لە دانوستانەکانی ئاستانە سەبارەت بە ئاگربڕیان ڕێککەوتن لە سەری کراوە، سەبارەت بە ناوچەکانی تریش باس و وتووێژ دەکەین.

دی میستۆرا وتیشی: ئەو وڵاتانەی کە ڕێککەوتنی ئاستانەیان مسۆگەر کردووە دەتوانن ئاگر بڕ لە سووریا بەڕێوە ببەن. ڕۆژی دووشەممە کاروباری لۆجستیکی دانوستانەکانی ئاستانە شرۆڤە دەکەم. ئەو ناوچانەی کە ئاگربڕیان تێدا بەڕێوە دەچێت ئەگەری هەیە بتوانن کاریگەری بکەنە سەر دۆخی مرۆڤی. راگرتنی کوشت و بڕ یەکمایەتی هەیە بۆ خەڵکی سووریا.

News Code 9945

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =